بابەت: هێزى کاوە لەشکرکێشیى دوژمن ڕادەگرێ
ڕێکەوت:
نێرەر: سعید محمد اغا
وەرگر: ادریس/ م.ت
ژمارەی برووسک: مجفورە

دەقی نامەکە
ئیمە لە مقري ھیزي کاوین ئەمرو جبھەي ھیز سەرکەوتون. حسو میرخان خوي سەرپەرشتي شەر ئەکات بە قارەمانانە بەرھەلستي دوژمن ئەکەن وە ناوبراو لەسەر جبھە و موضع زور مسیطرە لە جبھەي شروتیر زونگ زور بە باشي دوژمن یان شکاندوە و تا ئیستا مقري سەرنەکیراوە.
دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ
ئێمە لە بارەگای ھێزی کاوەین. ئەمڕۆ بەرەی ھێز سەرکەوتون. حەسۆ میرخان خۆی سەرپەرشتیی شەڕ دەکات و قارەمانانە بەرھەڵستيی دوژمن دەکەن، ناوبراو بەرەی شەڕ و دۆخەکەی کۆنترۆڵ کردووە. لە بەرەی شروتیر زونگ زۆر بە باشی دوژمنیان شکاندووە و تا ئێستا بارەگای سەدە نەگیراوە.