بابەت: هێزى کاوە بۆرى ئاوى قەڵادزێ چاکدەکاتەوە
ڕێکەوت: ١٠/٣/١٩٧٠
نێرەر: ھێزی کاوە
وەرگر: م.ت/ بارزانی/ ڕەشید سندی
ژمارەی برووسک: ٦٨
هێزى کاوە بۆرى ئاوى قەڵادزێ چاکدەکاتەوە

دەقی نامەکە

بروسکەتان ٧٢ لە ٩/٣ و بروسکەي مقري بارزاني ١٤٨ لە ٩/٣ بوري ئاوي قەلادزە شکابو لە روژي ٦/٣ دەست بە جي چاک کرایەوە لە روژي ٧/٣ لجنەیەکي لی کولینەوەمان تشکیل کردوە ئەم جورە کردەوەیە لە لایەن ئیمەوە نیە بەلکو لە لایەن جاشەکانە ئەوانەي حەز بە ئاژاوە کردن ئەکەن لەم زروفە ناسکەدا.

دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ

بروسکەتان ژمارە ٧٢ لە ٩/٣ و بروسکەی بارەگای بارزانی ژمارە ١٤٨ لە ٩/٣ لە ڕۆژی ٦/٣ بۆڕی ئاوی قەڵادزە شکابوو و دەستبەجێ چاککرایەوە و لە ڕۆژی ٧/٣ لیژنەیەکی لێکوڵینەوەمان پێکهێنا و ئەمە کردەوەى ئێمە نییە، بەڵکو لەلایەن جاشەکانەوەیە، ئەوانەی حەز بە ئاژاوە دەکەن لەم زروفە ناسکەدا.