بابەت: هێزى پێشمەرگە و چەکدارانى بەعس تۆپبارانى یەکتر دەکەن
ڕێکەوت:
نێرەر: هێزی کاوە
وەرگر: بارزانی/ م.ت/ گشت بارەگاکان
ژمارەی برووسک: 350
هێزى پێشمەرگە و چەکدارانى بەعس تۆپبارانى یەکتر دەکەن

دەقی نامەکە

شەر بەردەوامە لە دولي شەھیدان بە ھاوکاري فروکە و توپي دوژمن بەلام تا ئیستا نەي تواني یەک بست بینە پیشەوە لە روژي ٢٨/١٠ توپە قورسەکانمان قصفي ربایەکاني نعظی یان کرد خسارەتي دوژمن یەک جار زور و ھەروھا لە ٢٤لەسەر٢٥/١ تا میژوي نوسیني ئەم بروسکەیە قصفي توپ و طائرە دوژمن بەردەوامە لە قصف .

دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ

شەڕ بە ھاوکاری فڕۆکە و تۆپی دوژمن لە دۆڵی شەھیدان بەردەوامە بەڵام تا ئیستا نەيانتوانيوە یەک بست بێنە پێشەوە و لە ڕۆژی ٢٨/١٠ تۆپە قورسەکانمان تۆپبارانی ڕەبایەکانی نعظی یان کرد و زیانەکانی دوژمن یەک جار زۆر و ھەروەھا لە ٢٤ لەسەر٢٥/١ تا مێژووی نووسینی ئەم بروسکەیە تۆپبارانی تۆپ و فڕۆکەکانی دوژمن بەردەوامە .