
دەقی نامەکە
من/ عيسى سوار آمر هـ . زاخو. ع56، 17/3.
في الساعة 5,40 من يوم 14/3 قامت قواتنا بهجوم كاسح على موقع العدو في باني نركزي الواقعه قرب ديربون وفیشخابور قرب الحدود التركية والسورية وبعد قصف مدفعي مركز استولت قواتنا على الموقع وقاد الهجوم امر هيز و على هالو وسيد عبوش ويوسف عمر ويوسف موسى وعريف درويش وكانت النتائج كالتالي. اسر آمر السرية الملازم طالب حسين ولاصابته بجراح بليغة اطلقنا سراحه مع الجندي عبد احمد خليل للعلاج. مقتل (26) جندي بينهم عريف السرية ياسر مناحي واسر جنود. وقتل 33 من الجحوش العرب. وتركت كل الجثث في الميدان. وكانت السلطات التركيه ورعاياها يتفرجون على القتال واحتلال قواتنا للموقع. مكاسبنا. مدفعين هاون 2 و3 عقده مع 20 قنبله. رشاشه برن مع 20 مغزن. (40) بندقيه. ناظور عسكري و4 مسدسات تنوير. 12 الف طلقه وجهاز لاسلكي رقم 9 وآخر رقم 105 و8 بطاريات و 200 بطانيه و 12 تنكه دهن وتجهيزات اخرى. وتم تدمير سيارتين لوري وعدد من من الخيم واستحكامات الموقع. خسائرنا جريحين بسيطين.
وەرگێڕان
لە کاتژمێر ٥:٤٠ خولەکی ڕۆژى ١٤/٣ هێزەکانمان هێرشێکى کەمەرشکێنیان کردە سەر پێگەکانى دوژمن لە (بانى نێرگزێ) کە دەکەوێتە نزیک دێرەبوون و پیشابور نزیک سنوورەکانى تورکیا و سوریا و لەدواى تۆپبارانکردنێکى چڕ، هێزەکانمان توانیان پێگەکانى دوژمن کۆنترۆڵ بکەن. هێرشەکە بە سەرکردایەتى فەرماندەى هێز و فەرماندەکان عەلی هالۆ، سەید عەبوش، یوسف عومەر، یوسف موسا و عەریف دەروێش ئەنجامدراوە. ئەنجامەکان بەم شێوەیە بوون. بەدیلگرتنى فەرماندەى سریە ملازم تاڵب حوسێن، بەڵام بەهۆى سەختیی برینەکەى لەگەڵ سەرباز عەبد ئەحمەد خەلیل بۆ وەرگرتنى چارەسەرى پزیشکیى ئازادکران. ٢٦ سەرباز لە نێوانیان عەریف سریە بەناوى یاسر مناحی کوژران و ژمارەیەک سەرباز بەدیلگیران. ٣٣ جاشى عەرەب کوژران و تەرمەکانیان لە گۆڕەپانى شەڕ جێما. دەسەڵاتدارانى تورکیا سەیرى شەڕیان دەکرد لەکاتى کۆنترۆڵکردنى پێگەکانى دوژمن لەلایەن هێزەکانمان. دەستکەوتەکانمان: ٢ هاوەنی ٢ و ٣ عقدە لەگەڵ ٢٠ بۆمب، چەکى ڕەشاش لە جۆرى بێرن لەگەڵ ٢٠ مەخزەن، ٤٠ تفەنگ، دووربینى سەربازیى، ٤ دەمانچەى ڕووناککردنەوە، ١٢ هەزار فیشەک، ئامێرێکى بێتەل ژمارە ٩ و یەکێکى تر ژمارە ١٠٥ ، ٨ پاترى، ٢٠٠ بەتانی و ١٢ تەنەکە ڕۆن لەگەڵ پێداویستى تر. تێکشکاندنى ٢ ئۆتۆمبێل لە جۆرى لۆری و ژمارەیەک خیوەت لەگەڵ تێکدانى بەربەستەکانى بەردەم بارەگای دوژمن. زیانەکانمان ٢ کەسمان بە سوکی برینداربوون.