
دەقی نامەکە
لەم کاتەدا ئەگەر خوتان بپاریزن کە دور بن لە شارەکان و مقراتي جەیش و جاش زۆر مصلحەتي شورشە و شکەست و بي حورمەتي بۆ جاشە. و اثبات ئەبیت کە تسییب نیە لە ناوماندا. ھەمو بە پي ي اوامر ئەجولینەوە. لەگەل ئەھالي ئەو ناوچانە ئەوەی لە ناویان بە لطف و مەرحەمەت بن. دلنەوایی ھەمویان مصلحەتە. چونکە زور زەحمەتیان دیوە بە دەستي جاشەکان.
دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ
لەم کاتەدا ئەگەر خۆتان بپارێزن و دووربن لە شارەکان و لە بارەگاکانی سوپا و جاش زۆر باش دەبێت و ئەم کارە لە بەرژەوەندیی شۆڕشدایە و شکست و بێ حورمەتییە بۆ جاشەکانە. بۆ هەمووان دەسەلمێت کە کاری سەرەڕۆیانە لە ئێمە بەدوورە و ھەموو بە پێی فەرمانەکانی سەرووی خۆمان دەجوڵێینەوە. لەگەڵ خەڵکی ئەو ناوچانە بە ڕێز و نەرمونیانییەوە مامەڵەبکەن و دڵنەوایی پێدانیان کارێکی پەسەند و پێویستە، چونکە زۆر زەحمەتیان بینیوە بە دەستی جاشەکانەوە.