دەقی نامەکە
بيانكم التأريخي كافة اساسا راسخا لدعم الاخوه العربيه الكرديه لتوطيد وحده الشعب العراقي الوطنيه والى الابد فبهذه المناسبه العظيمه نقدم اليكم باسمي وباسم كافة منتسبي هيزنا من بيشمەرگه ومسؤولين تأكيدنا الكامل لهذا البيان ونقدر جهود المخلصين الذين بذلوها في وسعهم في سبيل وضع الصيغه النهائيه للحل المشكله الكورديه نعاهدكم والشعب الكوردي بأننا سنبذل اقصى الجهود باننا سوف لضمان تطبيق نصا وروحا مع السلطه الوطنيه وحزب البعث العربي الاشتراكي وكاف القوى الخير في البلاد ولنقف جميعا صفا واحدا ضد مؤمرات الرجعيه والأستعمار على عراقنا الحبيب تفويت الفرص عليهم
وەرگێڕان
بەیاننامە مێژووییەکەتان بەگشتی بنچینەیەکی بەهێزە بۆ پشتیوانی لە برایەتی کورد وعەرەب و پتەوکردنی یەکڕیزیی نیشتمانیی گەلی عێراق. بەناوی خۆمان و بەناوی هەموو کارمەندانی هێزەکەمان لە پێشمەرگە و بەرپرسان، بەم بۆنە گەورەیەوە تەواوی پشتیوانیمان بۆ ئەم بەیاننامەیە پێشکەشتان دەکەین و هەوڵی دڵسۆزان بەرز دەنرخێنین بۆ دانانی شێوازى کۆتایی بۆ چارەسەرکردنی دۆزی کورد، پەیمان بە ئێوە و گەلی کورد دەدەین کە ئەوپەڕی توانامان دەخەینەگەڕ بۆ گەرەنتی جێبەجێکردنی دەق و ناوەڕۆکی بەیاننامەکە بەهاوبەشی لەگەڵ دەسەڵاتی نیشتیمانی و حزبی بەعسی عەرەبی ئیشتراکی و هەموو هێزە خێرخوازەکانی وڵات، با پێکەوە لەدژی پیلانی دواکەوتوو و کۆلۆنیالیزمی سەر عێراقی خۆشەویستمان یەک ڕیز بوەستین و دەرفەتیان پێ نەدەین.