Translate Content
دەقی نامەکە
خائینان ئەمرو بە جاري شەرمەزار و ملکەچن قوربەسەر گەورە و بچوکیانە تازە بو کوي ئەچن بە ناوي ھەمو پ.م کان ھیزي خباتي کولنەدەرەوە گەرمترین پیروزبایتان پیشکەش ئەکەین دەربارەي ئەو ریکەوتنە میژویەي کە لەگەل میري نیشتیماني دا بە دەستان ھینا بو وەرگرتني مافە رەواکاني گەلي کوردمان لە شیوەي ئوتونومي لە چوارچیوەي عراقەکي دیمقراطي. وە ئیمە وەک پ.م ي ھیزي خبات پەیمان تازە ئەکەینەوە کە ھەتا دوا ھەناسەمانەوە لە ژیر فەرماندەي سەروکي خوشەویستمان پاریزگاری ئەم ریکەوتنە بکەین وە بە دەستي پولاین لەو کەسانە بدەین کە دژي ئەوەستن ئیتر ھەر بژي کورد و کوردستان و بژي ھیزي پ.م قارەمان بە سەرکردایەتي بارزاني مصطفی. نەمریو سەربەرزي بو شەھیداني ریگاي رزگاري کوردستان و سەر شوري بو خائنانو چلکاوخوران.
دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ
خائینان ئەمڕۆ بە جارێ شەرمەزار و ملکەچن و قوڕبەسەر گەورە و بچووکیان بووە، تازە بۆ کوێ دەچن! بە ناوی ھەموو پێشمەرگەکانی ھێزی خەباتی کۆڵنەدەرەوە گەرمترین پیرۆزباییتان پێشکەش دەکەین بە بۆنەی ئەو ڕێککەوتنە مێژووییەی کە لەگەڵ حکومەت بە دەستتان ھێنا، بۆ وەرگرتنی مافە ڕەواکانی گەلی کوردمان لە شێوەی ئۆتۆنۆمی لە چوارچێوەی عێراقێکی دیموکراتی. ئێمەش وەک پێشمەرگەکانی ھێزی خەبات پەیمان تازە دەکەینەوە کە ھەتا دوا ھەناسەمان لە ژێر فەرماندەیی سەرۆکی خۆشەویستمان پارێزگاری لەم ڕێککەوتنە بکەین و بە دەستی پۆڵایین لەو کەسانە بدەین کە دژی دەوەستنەوە. ھەر بژی کورد و کوردستان و بژی ھێزی پێشمەرگە قارەمانەکان بە سەرکردایەتیی بارزانی مستەفا. نەمری بۆ شەھیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان و سەرشۆڕی بۆ خائینان و چڵکاوخۆران.