
دەقی نامەکە
بو/ هـ . د. هـ/ م.ت/ م.س/ بارزانی/ کافة المقرات لە/ ب٣/ هـ . د. هـ مفتوحە ٥/٧ ٩ ھیزي میري لە گردي چادر تەقە ئەکەت بە مدفعي و سیلاحي اوتوماتیکي لە سەپانو شوانو دیھاتەکاني دەورو پشتي گردي چادر وە ھەرەشە لە دانیشتواني دیھاتەکان ئەکەت. ئەگەر نانو پي خورمان بو نەھینن روژ بە روژ دەخلو دانتان ئەسوتینین. وەکو دەر ئەکەویت حکومەتي بعثي خائن خزینەي بطال کردوە لە نتیجەي دزیني پارە وە سەرف کردني بو خائنو سەروکي میللەتي عراق بە کورد و عەرەبەوە وە ئەواندي نەماوە ارزاق بکریت. بوویە چلکاوخورەکان لە برسیان پەلاماري خەلقي ناوچەکە ئەدەن .
دەقی نامەکە بە ڕینووسی نوێ
بۆ/ هـ . د. هـ / م.ت/ م.س/ بارزانی/ کافة المقرات لە/ ب٣/ هـ . د. هـ مفتوحە ژ/٩ لە/٥/٧/١٩٦٩ سوپای ڕژێم لە گردی چادر بە تۆپ و چەکی ئۆتۆماتیکی تەقە لە سەپان و شوان و دێهاتەکانی دەوروپشتی گردی چادر دەکات و ھەڕەشە لە دانیشتوانی دێھاتەکان دەکات کە ئەگەر نان و خواردنیان بو نەھێنن، ئەوا ڕۆژ بە ڕۆژ دەغڵودانیان دەسووتێنن. وەکو دیارە حکومەتی بەعسی خائن خەزێنەی بەتاڵ بووە لە ئەنجامی دزینی پارە و سەرفکردنی بۆ خائینان سەرۆکی عێراق بە کورد و عەرەبەوە و ئەوەندەی نەماوە ئەرزاق بکڕێت، بۆیە چڵکاوخۆرەکان لە برساندا پەلاماری خەڵکی ناوچەکە دەدەن .