بابەت: هێرشى ئاسمانى بۆ سەر گوند و موڵکى هاوڵاتیان
ڕێکەوت: ٢/٨/١٩٦٩
نێرەر: هێزی زاخۆ
وەرگر: لەشکری١، م.ت، بارزانی، گشت بارەگاکان
ژمارەی برووسک: فع ٤
هێرشى ئاسمانى بۆ سەر گوند و موڵکى هاوڵاتیان

دەقی نامەکە

من هـ. زاخو تعرضت قرى وممتلكات مواطنين من منطقتنا بثلاث غارات جويه صباحا وظهرا ومساء يوم 1/8 واستعملت الطائرات العتاد المحرقه والصواريخ لم تقع خسائر في الارواح سوى بعض الحرائق التي نشبت في ممتلكات مواطنينا كما اطلقت المدفعيه مئات القنابل من معسكر بعثي فاشست على مختلف نواحي منطقتينا في نفس اليوم ولم تحدث خسائر وبرزت مدفعيتنا الثقيله للرد على المعتدين الحاقدين وضربت للمره الثالثه في الساعه الثانيه عن ظهرا يوم واحد/ثمانيه ف3 ل5 في زاخو وانمرت قنابلنا فوق الاهداف المعسكر العدواني بدقه فرض العدو حال الحصار وضرب نا طاقا السريه والكتمان على وضعه المجري في المعسكر والخسائر التي لحقت به. غير ان عيون المراقبين لم تغفل جثث القتلى والجرحى التي نقلت على دفعات عديده من زاخو الى الموصل بواسطه الطائرات الهليكوبتر والسيارات. التفاصيل الواضح سنوافيها عند التوفر المعلومات النهائيه.

دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ

لە ڕۆژی ١/٨، سێ هێرشی ئاسمانی لە بەیانی و نیوەڕۆ و ئێوارەدا کرایە سەر گوند و موڵکی هاوڵاتیان و فڕۆکەکان گوللەی سوتێنەر و موشەکیان بەکارهێنا. هێرشەکان هیج زیانێکی گیانییان نەبوو جگە لە هەندێک حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە موڵک و ماڵی هاوڵاتیان. هەروەها لە هەمان ڕۆژدا تۆپخانەکەى سەربازگەی بەعسی فاشیست سەدان تۆپى ئاراستەی چەند شوێنێکی جیاوازی ناوچەکەمانی کرد کە هیچ زیانێکیان نەبوو. تۆپخانە قوڕسەکەمان بە شێوەیەکی بەرچاو وەڵامی داگیرکارانی دڵ پڕ لە قینیان دایەوە و بۆ سێیەمجار لە کاتژمێر دووی نیوەڕۆی ڕۆژی یەکی هەشت، فەوجی٣ی لیوای٥ی لە زاخۆ تۆپباران کرد و بۆمبەکانمان بە وردی ئامانجەکانیان لە سەربازگەی دوژمنان پێکا. دوژمن دۆخی گەمارۆی سەپاند ... و دۆخی ئێستای سەربازگەکە و ئەو زیانانەی بەری کەوتوون دەشاردەوە، بەڵام چاوی چاودێران بێ ئاگا نەبوو لە بینینی ئەو تەرم و بریندارانەی بە چەندین کەڕەت بە فڕۆکەی هەلیکۆپتەر و ئۆتۆمبێل لە زاخۆ بۆ موسڵ گوازرانەوە. لە کاتی بەردەستبوونی زانیاری نوێ، وردەکاری ڕوونترتان بۆ دەنێرین.