بابەت: هێرشى دوژمن بۆ دۆڵى ئالانە و بەجێمانى ٥٠ لاشە
ساڵ: 1969
نێرەر: ب٦ بیتواتە
وەرگر: هـ.ب/ ب.م/ م.ت/ ت.م/ ک.م
هێرشى دوژمن بۆ دۆڵى ئالانە و بەجێمانى ٥٠ لاشە

دەقی نامەکە

بو/ هـ.ب/ ب.م/ م.ت/ ت.م/ ک.م لە/ ب٦ بیتواتە ١٤/٧ فع٢ لە روژي ١٣/٧ لە سعات ٦سەرلەبەیاني لواي ٢١ بە مسانەدەي (٤) طیارە میک و طوب و د‌بابە ھیرشەیان ھینا بەرەو دولی آرانە بەلام پ.م قارەما بەسەروکایەتي تانجو یونس و شیخ ر‌قیب و ماجد طاھر و حاجي سعید بگ شیرانە بەرینکار وان بون. شەر دەستي پیکرد تاکو سعات ٧:٣٠ ئیوارە لە ئەین مدا دوژمن خسارەتەي زوري بکەوت زیاتر لە (٥٠) لاشەی سەربازی لە میدان بە جیماوە و بەسەرشوري ھەلاتن، دەسکوتمان ١-رەشاش دکتاریوف و ٣٠٠ طلقە ٢- (٣) بندقیە سمینوف ٣- یک مدفع ھاون عقدە دوو ٤- دوو رشاش استرلنک ٥- چەند اشیاء و کەلوبەلي تر ھاتوە بو بردنەوەي لاشەي سەرباز کوژراو و بریندار، زیاني ئیمە تەنھا (١) پ.م بریندار کرا.

دەقی نامەکە بە ڕینووسی نوێ

بۆ/ هـ.ب/ ب. م/ م.ت/ ت.م /ک.م لە/ بەتالیۆنی٦ی بێتواتە ژمارە/ فع٢ لە/١٤/٧/١٩٦٩ لە ڕۆژی ١٣/٧ کاتژمێر ٦ی سەرلەبەیانی لیوای٢١ بە پاڵپشتیی چوار فڕۆکەی مێگ و تۆپ و تانک ھێرشیان ھێنایە سەر دۆڵی ئالانە، بەڵام پێشمەرگە قارەمانەکان بە سەرۆکایەتی تانجۆ یونس و شێخ ڕە‌قیب و ماجد تاھیر و حاجی سەعید بەگ، شێرانە ڕووبەڕوویان بوونەوە و شەڕ هەتا کاتژمێر ٧:٣٠ی ئێوارە بەردەوام بوو. لە ئەنجامدا دوژمن زیانێکی زۆری بەرکەوت و زیاتر لە پەنجا لاشەی سەرباز لە مەیدانی جەنگ بە جێماوە و ئەوانیتریش بەسەرشۆڕیی ھەڵاتن. دەستکەوتەکانمان بریتی بوون لە: ١- ڕەشاشی دکتاریوف و سێ سەد فیشەک ٢- سێ تفەنگی سەمینۆف ٣- یەک تۆپی ھاون عوقدە دوو ٤- دوو ڕەشاشی ئستەرلینک ٥- بە چەند شتومەک و کەلوپەلیتر ھاتوون بۆ بردنەوەی لاشەی سەربازى کوژراو و بریندار و لە بەرانبەردا زیانی ئێمە تەنیا برینداربوونی یەک پێشمەرگەیە.