بابەت: هێرش و تۆپبارانى پێشمەرگە بۆ سەر بەکرێگیراوان لە چیای ئاسۆس
ساڵ: 1969
نێرەر: بەرەی مەرگە
وەرگر: بارزانی، م.ت، هـ .خ، سامی، ک.م
هێرش و تۆپبارانى پێشمەرگە بۆ سەر بەکرێگیراوان لە چیای ئاسۆس

دەقی نامەکە

الى/ بارزاني .م.ت. هـ . ر. سامي.ك.م ١/٢ /١١ من/ جبهه مرگه ١١ فی الساعه المحدوده من مساء ١/١١ بدأت مدفعیتنا الثقیله باشراف الأخ عريف درويش بقصف ربايا الجحوش اعداء الشعب الكوردي في جبل اسوس كانت القصف مركزا ودقيقا وبعد القصف مباشره هاجمت ثلاثه ابطال من قواتنا على مواقع الخونه بشكل بطولي. هاجم الرطل الاول بقياده سعيد محمد اغا میرگەسوري على ربية باب الامامية وكان من ضمن رطل آسوس الاخوان كويخا محمدامين آوه جوي وكويخا قادر قره یتەوي. هاجم الرطل الثاني بقياده الاخوان بكر عبدول وفقي علي ومفرزه مقر ب4 مرگه بقياده عبدالله سور فقامو بحركه لقطع الطريق على الخونه. هاجمت الرطل الثالث بقياده الاخوان محمد خدر ومجيد محمدعلي مقرات الخونه في خانه له. بعد معركة عنيفه تمكن الرطل الاول الاستيلاء على الربيئه بابل واستخدموا هاونات الخفيفه اثناء الهجوم. في الساعه التاسعه ليلا توحدت قوه رطل الاول والثاني. تقدم رطل الثالث باتجاه گرمکان. تمكن رطل الاول الاستيلاء على ثلاثة خيم وكمية من التجهيزات والبطانيات. قواتنا في تقدم مستمر لتطهير بقيه الربايا من عملاء الشركه النفط وخدام البعث الخونه لاتزال المعركه مستمره.

وەرگێڕان

بۆ/ بارزانی، م.ت، هـ .خ، سامی، ک.م ژمارە بەروار لە/ بەرەی مەرگە ف١١ ١/٢ /١١/١٩٦٩ لە کاتژمێری دەستنیشانکراوی ئێوارەی 1/11 تۆپخانە قوڕسەکەمان بە سەرپەرشتی برامان عەریف دروێش تۆپبارانى ڕەبایەی جاشەکانی دوژمنی گەلی کوردى لە چیای ئاسۆس کرد. بۆردومانەکە ورد و چڕ بوو، یەکسەر لە دوای بۆردومانەکە سێ لە قارەمانەکانمان بەشێوەیەکی قارەمانانە هێرشیان کردە سەر بنکەکانی خائینان. یەکەم گروپ بە سەرکردایەتی سەعید محەمەد ئاغا مێرگەسۆری هێرشی کردە سەر رەبیەی بابل-ی پێشەوە و برایان کوێخا محەمەد ئەمین ئاوەجوی و کوێخا قادر قەرەپتەوی لەناو گەلی ئاسۆس بوون. گروپی دووەم بە سەرکردایەتی برایان بەکر عەبدول و فەقێ عەلى هێرشیان کرد و مەفرەزەی بارەگای ب٤ بەسەرکردایەتی عەبدوڵا سوور جووڵەی کرد بۆ گرتنی ڕێگا لە خائینان. سێیەم گروپ هێرشی کردە سەر بارەگای خائینەکان لە خانەلە بەسەرکردایەتی برایان محەمەد خدر و مەجید محەمەد عەلى. لەدوای شەڕێکی قورس، گروپی یەکەم توانیان کۆنترۆلی رەبیەی بابل بکەن و هاوەنی سوکیان لەکاتی ئەنجامدانی هێرشەکە بەکارهێنا. گروپی یەکەم توانیان دەست بەسەر سێ چادر و بڕێک لە پێداویستی و بەتانیدا بگرن. هێزەکانمان لە پێشڕەویی بەردەوامدان بۆ پاککردنەوەی ڕەبایەکانی دیکە لە بەکرێگیراوانی کۆمپانیای نەوت و شاگردەکانی بەعسی خائین، هێشتا شەڕەکە بەردەوامە.