
دەقی نامەکە
بو/ بارزاني/ م.ت/ عبدالوھاب اتروشي/ کافة المقرات مفتوحة لە/ ه.قرداغ ٢٧/٧ ٥٦٨ لە شەوي ٢٦/٢٧ی ٧ پیشمەرگە قارەمانەکانمان لە لق قرداغ و لق شارەزور و لق٤ پ.د.ک و لق١ تایبەتي لە بتالیونی(٤) بقیادەي تیکوشەر خالد رەباتي و فریق فھمي و کاک عزالدین ھیرشیان برد سەر فنوکە لە ناوچە شارەزور کە تازە چەک خیانەتیان ھلگرت دژي شورشەکەمانە و باش شەرکي یەک مقر جاشەکان سوتاندرا و خویان ھەل ھاتن و باش ئەوەي کوژراوە زورلەکرد دەستکەوتمان (٧٠٠) مەر و بزنە (٩) رەشە ولاغ زیانمان نیە .
دەقی نامەکە بە ڕینووسی نوێ
بۆ/ بارزانی/ م.ت/ عەبدولوەھاب ئەتروشی/ گشت بارەگاکان لە/ هێزی قەرەداغ ژ/٥٨٦ لە/٢٧/٧/١٩٦٩ لە شەوی ٢٦/٢٧ی ٧ پێشمەرگە قارەمانەکانمان لە لقی قەرەداغ و لقی شارەزوور و لقی٤ی پ.د.ک و لقی١ی تایبەت لە بەتالیونی٤ بە سەرکردایەتیی تێکۆشەر خالید ڕەباتی و فەریق فەھمی و کاک عیزەدین ھێرشیان کردە سەر فنوکە لە ناوچەی شارەزوور کە تازە چەکی خیانەتیان ھەڵگرتووە دژی شۆڕشەکەمان و لە کۆتاییدا بارەگای جاشەکان سوتێندرا و خۆیان ھەڵاتن و پاش ئەوەی زۆرمان لێ کوشتن، دەستکەوتەکانمان بریتی بوون لە حەوت سەد سەر مەڕ و بزن و نۆ ڕەشە وڵاغ. ئێمە لەو شەڕەدا هیچ زیانێکمان نەبوو.