بابەت: هاوکاریى خەڵک بۆ پێشمەرگە لەکاتى هێرشى دوژمندا
ساڵ: 1969
نێرەر: ە.خ
وەرگر: بارزانی/ م.ت/ عەبدولوەھاب
هاوکاریى خەڵک بۆ پێشمەرگە لەکاتى هێرشى دوژمندا

دەقی نامەکە

بو/ بارزاني/ م.ت/ عبدالوھاب لە/ ە.خ ٤/٧ فع٤ لە دوایەدا خونامز و شاخي ١٦ وە میري دەست دریژیان کردەسەر ناوچەي ب٧ ھەموو دانیشتوان دلسوزانە ھاوکاري لشکر ئەکەن و توشي زیان و دەستدریژي دوژمن بو بە تایبەتي حمە امین بە عباس و شیخ کمال رشید بن بلی وە صباح بە حمە سعید و یار احمد عثمان بیارە زور بە سەربەرزي و پیاوانە تداویان لەگەل لشکر کرد مالي حمە امین تالان کرا لە لاین جاشەکان بەلام بە ھیچ جوریک سەریان بو دروژمن شور نەکرد ئیتر بژی میللەت سوپاس شورشي کوردستان بە رابەري پارتي دیمقراطي کوردستان بە سەروکایەتي بارزاني.

دەقی نامەکە بە ڕینووسی نوێ

بۆ/ بارزانی/ م.ت/ عەبدولوەھاب لە/ ە.خ ژ/ فع٤ لە/٤/٧/١٩٦٩ لەم دواییەدا خونامز و شاخی ١٦ و ڕژێم دەستدرێژیان کردە سەر ناوچەی بەتالیۆنی٧ و ھەموو دانیشتوان دڵسوزانە ھاوکاریی لەشکر دەکەن و توشی زیان و دەستدرێژیی دوژمن بوونەتەوە، بە تایبەتی حەمە ئەمین عەباس و شێخ کەمال ڕەشید عەبابەیلێ و سەباح بە حەمە سەعید دیار ئەحمەد عوسمان بیارە زۆر بە سەربەرزی و پیاوانە تداویان لەگەل لەشکر کرد. ماڵی حەمە ئەمین لەلایەن جاشەکانەوە تاڵان کرا بەڵام بە ھیچ جۆرێک سەریان بۆ دوژمن شۆڕ نەکرد، ئیتر بژی میللەت و سوپاس بۆ شۆڕشی کوردستان بە ڕابەرایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی بارزانی.