بابەت: هاووڵاتى سوپاسى ھێزى پێشمەرگە دەکەن
ڕێکەوت: ١٢/٣/١٩٧٠
نێرەر: قادر ئەحمەد
وەرگر: بەڕێز سەرۆکی نەتەوەی کورد بارزانی/ م.س/ م.ت/ ھێزە قارەمانەکانی پ.م کوردستان
ژمارەی برووسک: فق
هاووڵاتى سوپاسى ھێزى پێشمەرگە دەکەن

دەقی نامەکە

بە ناوي خوم و ھەمو خزمەکانم وە دوستەکانم و لە قولایي دلەوە پشت گیری ئەو ھەنگاوە پیروزانەتان ئەکەین کە ناتان بو گەرانەوەي آشتي و دوستایەتي لە ناو گەلاني عیراقدا بە چەسپاندني مافي نەتەوەي کورد لە دەست تودا وە بەم ھەنگاوە میژویەتان سەري کوردستان بەرزتان کردەوە وە دەنگي کوردستان گەیاندتان بە گشت گەلاني جیھاندا و خویني شەھیدان بێ سود نەرژا و ھەمو کوردەکي خاوەن ھەستو بیر ئاواتەخوازە ئەکەم ئەو گورانە میژویە ببیتە ھوي لێ بوردن وە یەک گرتني ھەمو کوردەکي دلسوز لە ژیر ئالاي کوردستان بە سەروکایەتي بارزاني خوشەویست. بو پیشەوە ھەمیشە سەربازەکین بو کوردستان.

دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ

بە ناوی خۆم و ھەموو خزم و دۆستەکانم، لە قووڵایی دڵەوە پشتگیری ئەو ھەنگاوە پیرۆزەتان لێدەکەین کە ناتان بۆ گەڕاندنەوەی ئاشتی و دۆستایەتی بۆ ناو گەلانی عێراق بە چەسپاندنی مافی نەتەوەی کورد و ئەم هەنگاوەش بە دەستی ئێوە هاتەدی. بەم ھەنگاوە مێژووییەتان سەری کوردستانتان بەرزکردەوە و دەنگی کوردستانتان گەیاندە گشت گەلانی جیھان و خوێنی شەھیدان بەفیڕۆنەچوو. ئاواتەخوازم ئەم گۆڕانە مێژووییە ببێتە ھۆی لێبوردن و یەکگرتنی ھەموو کوردێکی دڵسوز لە ژێر ئاڵای کوردستان بە سەرۆکایەتیی بارزانیی خۆشەویست. بۆ پێشەوە و ھەمیشە سەربازێکین بۆ کوردستان.