بابەت: هاووڵاتى بە لێشاو دەبنە پێشمەرگە
ڕێکەوت:
نێرەر: فاخر
وەرگر: بارزاني/ سامي/ م.ت/ م.س/ ھیز رزگاري/ لقی٤ پ.د.ک
ژمارەی برووسک: ١٦/س
هاووڵاتى بە لێشاو دەبنە پێشمەرگە

دەقی نامەکە

زیاتر لە ٤٥٠ کەس لە ناوچەي مەرگە طلبیان تقدیم کردو بو پ.م یەتي بەلام چەکمان نیە. تکایە امر بفەرمون بە زووي ئەو ١٥٠٠ تفەنگەي کاک سامي طلبي کردوە بومان تامین بکریت. و اھالي مەرگەش داواي چەک ئەکەن امرتان بە جیە. وەلام تکایە.

دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ

زیاتر لە ٤٥٠ کەس لە ناوچەی مەرگە داواکارییان پێشکەشکردووە بۆ پێشمەرگایەتی، بەڵام چەکمان نییە. تکایە فەرمان بکەن بە زووترین کات ئەو ١٥٠٠ تفەنگەی کە کاک سامی داوایکردبوو بۆمان دابین بکرێت. هەروەها خەڵکی مەرگەش داوای چەک دەکەن، فەرمانتان چییە؟ تکایە وەڵامتان.