بابەت: هاونیشتمانى دڵخۆشن بە ڕێکەوتنى ١١ى ئازار
ڕێکەوت: ١٣/٣/١٩٧٠
نێرەر: کوێخا عەلی مەحمود لە گوندی تورکە
وەرگر: کاک مستەفا بارزانی/ م.ت/ م.س/ لە ڕێگەی ب١ شوان
ژمارەی برووسک: بلا
هاونیشتمانى دڵخۆشن بە ڕێکەوتنى ١١ى ئازار

دەقی نامەکە

بە ناوي خوم و ھەمو دانیشتواني دي تورکە ناوچەي شوان لە قولایي دلمانەوە گەرمترین و جوانترین پیروباییاتان لي ئەکەین بە بونەي ئەو ھەنگاوە پیروزەتان کە ناتان بو رزگاري گەلي کوردمان وە گەرانەوەي ئاشتي و برایەتي کورد و عەرەب داواکارین لە یزدان کە ئیوەي خوشەویستان بھیلیت لە سەر خیر.

دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ

بە ناوی خۆم و ھەموو دانیشتوانی گوندی تورکەی ناوچەی شوان، لە قووڵایی دڵمانەوە گەرمترین و جوانترین پیرۆباییتان لێدەکەین بە بۆنەی ئەو ھەنگاوە پیرۆزەتان کە ناتان بۆ ڕزگاریی گەلی کوردمان و گەڕاندنەوەی ئاشتی و برایەتی نێوان کورد و عەرەب و داواکارین لە یەزدان کە ئێوەی خۆشەویستمان بۆ بھێڵێت لە سەر خێر.