بابەت: نمایشى سەربازیى دوژمن بۆ پەردەپۆش کردنى شکستەکانیان
ساڵ: 1969
نێرەر:
وەرگر: کافة المقرات
نمایشى سەربازیى دوژمن بۆ پەردەپۆش کردنى شکستەکانیان

دەقی نامەکە

الحاقا ببرقيتنا ف17 نقل العدو قواته من الجيش والجاش بالطائرات هليكوبتر لمظاهره عسكريه لامدادات قوات المحطه أن يخطي هزيمه قواته المنهاره لمختلف اساليب ولكن قوات جبهة مرگه قادره على تحطيم جميع محاولات العدو والحاق الهزيمة بجميع قواته المنقوله بالطائرات هليكوبتر ليس امام العدو الا طريقين اما الأنسحاب الفوري و انقاذ بقايا قواته الموجوده في اراض جبهه مرگه وهذا ونجدد عهدنا لشعبنا وشهداء الثوره وقيادتكم بأن قوات جبهه مرگه لن تسمح للعدو أن تمر ساعه بدون انزال ضربات ساحقه لجبهة تحرير و تطهير اخر شبره من أراض قاطع مركه فسوف نخبركم بتفاصيل المعركه وعن اسماء الأسرى.

وەرگێڕان

دوابەدوای بروسکەمان ف ١٧، دوژمن بە فڕۆکەی هەلیکۆپتەر هێزەکانی لە سوپا و جاش گواستەوە بەمەبەستی نمایشی سەربازی و پشتیوانی هێزەکانی دەوروبەری ناوچەکە و داپۆشینی شکستی هێزە ڕووخاوەکانیان بە شێوازی جیاواز، بەڵام هێزەکانی بەرەی مەرگە دەتوانن هەموو هەوڵەکانی دوژمن پوچەڵ بکەنەوە و شکست بە هەموو ئەو هێزانە بێنن کە بە فڕۆکەی هەلیکۆپتەر گواستراونەتەوە. دوژمن تەنیا دوو ڕێگای لەبەردەمدایە: پاشەکشەی دەستبەجێ و ڕزگارکردنی پاشماوەی هێزە ڕووخاوەکانیان لە دەستی قارەمانەکانی کوردستان، یان لەناوچوونى هەموو ئەو هێزانەی لە بەرەی مەرگەن. پەیمان بۆ گەل و شەهیدانی شۆڕش و سەرکردایەتیەکەمان نوێ دەکەینەوە کە هێزەکانی بەرەی مەرگە ڕێگە نادەن یەک کاتژمێر تێبپەڕێت، بەبێ لێدانی گورزێکی کەمەرشکێن لە دوژمن، تاکو ئازادکردن و پاککردنەوەی دوایین بست لە خاکی بەرەی مەرگە. دواتر لەبارەی وردەکاریی شەڕەکە و ناوی بەدیلگیراوان و دەستکەوتەکان بە بروسکە ئاگادارتان دەکەینەوە. ئەم سەرکەوتنە کە بە دەستی پێشمەرگە قارەمانەکان بە سەرکردایەتییە حەکیمەکەتان بەدەستهاتووە، خواستی گەلی کوردە.