بابەت: نامەیەکى ئیسماعیل حەقى شاوێس بۆ سەرۆک مستەفا بارزانى
ڕێکەوت: ١٦/٤/١٩٧٠
نێرەر: ئیسماعیل حەقی شاوێس
وەرگر: مستەفا بارزانی
ژمارەی برووسک: ف ع
نامەیەکى ئیسماعیل حەقى شاوێس بۆ سەرۆک مستەفا بارزانى

دەقی نامەکە

سلاو احترام احترامم ھەیە بو کاک ادریس و کاک مسعود ھەمیشە لە خوامان داوایە کە خوا صحەتي جەنابت بە باشي بومان بھیلیت. دیھاتەکان زور ویرانن ئیشو کار و رێگا بویان تەئمین بکریت ھیوامان زورە بە ھوي المھیب احمد حسن البکر وە ھیمەتي عالیتان کە گەلي عراق دائم سەرکەوتوبیت و امپریالیزم ژیر بکەویت. برایەتي کورد و عەرەب و کەمایەتیەکاني تر زیاتر پتەو بکریت. لە ساھي خوداوە وە ھیمەتتان وە خوینی شەھیداني ملەتي کورد ئەم روژە خوشە دي وە یەکەتي عەرەبو کورد پیک ھات. نامەیەکم بە موسەجەل نوسي ئایا بە خزمەتان گەیشت یان نە.

دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ

سڵاو و ڕێز... ڕێزم ھەیە بۆ کاک ئیدریس و کاک مەسعود، ھەمیشە لە خوامان داوایە کە تەندروستیی جەنابتمان بە باشی بۆ بھێڵێت. گوندەکان زۆر وێرانن و داواکارین ئیش و کار و ڕێگایان بۆ دابین بکرێت و ھیوامان زۆرە لە ڕێگەی ئەلموهیب ئەحمەد حەسەن بەکر و بە ھیمەتی جەنابتان گەلی عێراق هەمیشە سەرکەوتووبێت و ئیمپریالیزم ژێر بکەوێت و برایەتی کورد و عەرەب و کەمایەتیەکانیتر زیاتر پتەو بکرێت. لەسایەی خودا و ھیمەتتان و خوێنی شەھیدانی میللەتی کورد، ئەم ڕۆژە خۆشەمان دی و یەکێتیی عەرەب و کورد بەدیھات. نامەیەکم بە تۆمارکراوى بۆ جەنابتان ناردووە، ئایا بە خزمەتتان گەیشتووە یان نا؟