Translate Content
بابەت:
نارنجۆکێک خراوەتە قوتابخانەى ناوەندیی سلێمانى
ڕێکەوت: ١٥/٣/١٩٧٠
نێرەر: شەفیق ئەحمەد
وەرگر: ب.م/ م.ت/ م.س
ژمارەی برووسک:
٩٢
دەقی نامەکە
پاش نیوري قونبەلەیەک خراوەتەوە مەکتەبي ثانەوي کچان لە سلیماني ٨ کچ بریندارە یەکەکیان خەتەرە موجرم گیراوە جەماعەتي جلال ووتوویانە ئیمە مەسئول نین لەم کردەوەیە وە رازین حکومەت اجراءات لەگەل بکەن.
دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ
بۆمبێک پاش نیوەڕۆ خراوەتەوە ناو قوتابخانەی دواناوەندیی کچان لە سلێمانی و هەشت قوتابی بریندارن و برینی یەکێکیان سەختە. تاوانبار دەستگیرکراوە و تاقمی جەلال وتویانە ئێمە بەرپرسیار نین لەم کردەوەیە و ڕازین حکومەت ڕێکاری یاسایی بگرێتەبەر.