بابەت: مەفرەزەیەکى پێشمەرگە ڕووبەڕووى دوژمن دەبێتەوە
ڕێکەوت: ٢٤/١١/١٩٦٩
نێرەر: ب١ ئامێدی
وەرگر: لەشکری١، بارزانی، م.ت، گشت هێزەکان
ژمارەی برووسک: ١٣١
مەفرەزەیەکى پێشمەرگە ڕووبەڕووى دوژمن دەبێتەوە

دەقی نامەکە

قامت مفرزه من سريه ميرخان حجي بمهمه رسميه في منطقه سەرسنگ. وعند عودتهم اطلقوا عليهم النار من قبل ربيئه الجيش وفي مساء يوم 22/11 فرد قواتنا النار بالمثل ودامت المصادمه ساعه واحده. لا نعلم خسائر العدو. عادت مفرزتنا سالمه والى الامام الى النصر النهائي بقياده البارزاني.

وەرگێڕان

مەفرەزەیەکی سریەی میرخان حاجی ئەرکێکی فەرمی لە ناوچەی سەرسەنگ ڕاپەڕاند. لە کاتی گەڕانەوەیان لەلایەن ڕەبایەی سوپاوە تەقەیان لێکرا و لە ئێوارەی ڕۆژی ٢٢/١١ بە هەمان شێوە بە تەقەکردن وەڵامیان دانەوە و پێکدادانەکە کاتژمێرێکی خایاند. زیانەکانی دوژمن نازانین. مەفرەزەکەمان بە سەلامەتی گەڕایەوە. بۆ پێشەوە بەرەو سەرکەوتنی کۆتایی بە سەرکردایەتی بارزانی.