
دەقی نامەکە
برقيتكم 309 في 6/3. بعد وصولها مباشرة وصلنا خبر بوقوع الحادثه واغتيال البيشمرگه واحید مصطفى. وفيما يلي برقيه بتاليون سفين 64 في 6/3 الجوابيه على برقيتنا 158 في 6/3. الموجهه اليهم. تبدأ قتل البيشمركه واحيد مصطفى. كان مجازا مع خمسه پیشمرگه آخرين لزيارة عوائلهم وفي طريق عودتهم الى مقرهم سبقهم واحيد الى مقهى كاني شاويرك للاستراحه ومن بعيد سمع جماعته بأصوات طلقات ناريه ولد حضورهم محل الحادث شاهدوا واحيد مقتولا وبقربه جنازه فارس مقتول ايضا. واطلق ربيئة الجيش النار على البيشمرگه الخمسه وما قاموا بعمل سوى نقل جنازه واحيد ولم يجلبوا معهم اي بندقيه او اشياء اخرى. انتهت. يرجى التحقيق من جانبكم في الحادث لان مثل هذه التصرفات لا يقوم بها الا بعض المغرضين لتعكير صفوف الامن والسلام في الذي يعمل فيه المخلصين لتصفية هذا الجو ولتوطيد الامن والاستقرار والمحبه بين الاخوه. انبؤنا.
وەرگێڕان
ئاماژە بە بروسکەتان ٣٠٩ لە ٦/٣ کە ڕاستەۆخو لە دواى گەیشتنى، هەواڵى ڕووداوەکەمان پێ گەیشت لەبارەی تیرۆکردنى پێشمەرگە واحید مستەفا. ئەمەى خوارەوە بروسکەى بەتالیۆنى ١ی سەفین ٦٤ لە ٦/٣ لە وەڵامی بروسکەمان ١٥٨ لە ٦/٣/ کە ئاڕاستەیان کراوە: شەهیدکردنى پێشمەرگە واحید مستەفا لە کاتى موڵەتدا ڕوویداوە لەگەڵ پێنج پێشمەرگەى دیکە کە سەردانى خانەوادەکانیان کردووە و لە ڕێگاى گەڕانەوەیان بۆ بارەگەکەیان، واحید پێش ئەوان چووەتە چایخانەى کانى شاویرک بۆ پشوودان و لە دوورەوە جەماعەتەکەی دەنگى تەقەیان بیستووە و لەکاتى چوونیان بۆ شوێنى تەقەکردن، بینیویانە واحید کوژراوە و لەنزیکى ئەو لاشەى فارس بەکوژراوى کەوتووە. ڕەبایەی جاشەکان تەقەیان لە پێنج پێشمەرگەکە کردووە کە هیچ کارێکیان نەکردووە، جگە لە گواستنەوەى تەرمی واحید و هیچ تفەنگ یاخود کەلوپەلى دیکەیان لەگەڵ خۆیان نەهێنابوو. کۆتایى. تکایە لێکۆڵینەوە لەلایەن ئێوە لەسەر ڕووداوەکە بکرێت، چونکە ئەم جۆرە کارانە تەنیا لەلایەن هەندێک هاندەرەوە ئەنجام دەدرێن، بۆ تێکدانى ئاسایش و ئارامى، لە کاتێکدا خەڵکانی دڵسۆز کار دەکەن بۆ ئارامکردنەوەی ئەم دۆخە لەپێناو چەسپاندنى ئاسایش و سەقامگیرى و خۆشەویستى لە نێوان برایاندا. ئاگادارمان بکەنەوە.