بابەت: لە گەرمیان دوژمن بە تانک و تۆپ و تەیارە هێرش دێنێ و پێشمەرگە بەرگرى دەکا
ڕێکەوت: ١/٩/١٩٦٩
نێرەر: عریف حمید
وەرگر: بارزانی، م.ت
ژمارەی برووسک: ف ع١
لە گەرمیان دوژمن بە تانک و تۆپ و تەیارە هێرش دێنێ و پێشمەرگە بەرگرى دەکا

دەقی نامەکە

الموقف اليوم 25/8. تصدمت قوات العدو من خمسه جبهات قادر كەرەم وە جەباري وە شيوە سور وهەماوەند. وە بازیان. وە هەنجیرە و قەرەحەسەن. وهاوي سپي. وە هەزارەکاني. باسناد الدبابات والمدفعيه. بدأت الطائرات الجويه منذ صباح الباكر حتى الساعه السابعه مساء. اكثر من (15) غاره وفي 26/ 8 اغارت الطائرات كاليوم السابق. وفي يوم 27/8. بدأت طائرات العدو بقصف المنطقه بصوره وحشيه وكان اكثر من (28) غاره وكل غاره كانت مكونه من (3) الى (6) طائرات بدون توقف وكان هجوم العدو مستمرا من تلك الجبهات باسناد السلاح الجوي خسائرنا شهيد واحد وجريحين خسائر العدو تحطيم دبابه واحده وسيارتين عسكريه من نوع زيل وقتل من كان فيها وفي جبهه شيوه سور.

وەرگێڕان

بارودۆخ بەم جۆرەیە: لە ڕۆژی ٢٥/٨ هێزەکانی دوژمن لە پێنج بەرەوە پێشڕەوییان کرد بەرەو قادر کەرەم، جەبارە، شیوە سور هەمەوەند، بازیان، هەنجیرە و قەرە حەسەن، هاوی سپی و هەزارکانی بە پاڵپشتی تانک و تۆپهاوێژ. لە بەیانی زووەوە تاکو درەنگانی ئێوارە فڕۆکەکان زیاتر لە ١٥ هێرشی ئاسمانییان ئەنجامدا. لە ٢٦/٨یش کە دەکاتە ڕۆژى دواتر فڕۆکەکان هەمان کاریان کردەوە. لە ڕۆژی ٢٧/٨، فڕۆکەکانی دوژمن بەشێوەیەکی دڕندانە ناوچەکەیان بۆمباران کرد و زیاتر لە ٢٨ هێرشی ئاسمانییان بە ٣ فڕۆکە و بەبێ وەستان ئەنجامدا. هێرشەکانی دوژمن بە پاڵپشتی چەکی ئاسمانی لە بەرەکاندا بەردەوام بوو. زیانەکانمان یەک شەهید و دوو بریندار. زیانی دوژمن لە بەرەی شیوەسوور تێکشکاندنی یەک تانک و دوو ئۆتۆمبێلی سەربازیی لە جۆری زیل و کوژرانی سەرنشینانیان.