بابەت: لە نزیک چەمچەماڵ جاش تەقە لە پێشمەرگە دەکەن
ڕێکەوت: ١٤/٤/١٩٦٨
نێرەر: شەجەرە
وەرگر: لێژنەی باڵا
ژمارەی برووسک: ١٠٤
لە نزیک چەمچەماڵ جاش تەقە لە پێشمەرگە دەکەن

دەقی نامەکە

برقيتكم 297 في 13/4. لقد وقع الحادث بينما كانت مفرزه من قواتنا يعبرون الطريق العام قرب چمچال اطلق عليهم النار من قبل الجحوش وبعض الجنود فاضطرت المفرزه للدفاع عن نفسها واستشهد من جماعتنا اثنين وجرح آخر. نأمل ان نتعاون جميعا بخلق جو ودي وتلافي مثل هذه الحوادث بجهود جميع الاطراف

وەرگێڕان

بروسکەتان ژمارە ٢٩٧ لە ڕۆژى ١٣/٤، ڕووداوەکە لە کاتێکدا ڕوویداوە کە مەفرەزەیەکى هێزەکانمان سەرقاڵى تێپەڕین بووە لە ڕێگاى گشتى نزیک چەمچەماڵ، لەلایەن جاش و ژمارەیەک سەرباز تەقەیان لێکراوە، بۆیە مەفرەزەکەمان ناچاربووە بەرگرى لە خۆی بکات. لە ئەنجامدا دوو کەس لە جەماعەتەکەمان شەهیدبوون و یەکێکى دیکە بریندار بووە. هیوادارین بە هەوڵى هەموو لایەنەکان و هەموومان هاوکاربین بۆ دروستکردنى کەشێکى دۆستانە بۆ ڕوونەدانى ئەم جۆرە ڕووداوانە.