بابەت: لێژنەى ناوچەى کۆیە پیرۆزبایى سەرکەوتن لە پێشمەرگە دەکا
ڕێکەوت: ٢/٩/١٩٦٩
نێرەر: لیژنەی ناوچەی کۆیە
وەرگر: بەتالیۆنی١/بەتالیۆنی٢/ ھێزی دەشتی ھەولير/ لقی٢/ مەکتەبى تەنفیزى/ مەکتەبى سیاسى/ بارزانی/ گشت بارەگاکان
ژمارەی برووسک: ژ/ف.ع
لێژنەى ناوچەى کۆیە پیرۆزبایى سەرکەوتن لە پێشمەرگە دەکا

دەقی نامەکە

لە میژوي مانگي ٨ لە ھەمو لایەک سەرتان لە دوژمن شیواندبو وە ئەم سەر شیواندنو لیدانە گەورانە یەک لە دوای یەک لیداني جاشەکاني کەورگوسک وە گەدوایي جەبھەي بەستورە و کەسنەزان و باخچە بوتە گەورەترین بەلگە بو شکاندني دورژمنو چلکاو خورانو جاشە رورەشەکاني دوو شەش و کون نەمابو دوژمن خوي بشاریتەوە. وە بەم بونەیەوە پیروزبایي لە خومانو پیشمەرگە قارەمانەکاني ھیزەکەمان ئەکەین و ھیوادارین ھەردەم سەرکەوتوبن بەسەر دوژمناني کوردستان بو ھینانە دي مافە نەتەوەکەمان. برون بو پیشەوە .

دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ

لە مانگی هەشتدا لە ھەموو لایەکەوە سەرتان لە دوژمن شێواندبوو و ئەم سەرلێشیواندن و لێدانە گەورانە و یەک لە دوای یەک لێدانی جاشەکانی کەورگۆسک و دواتر بەرەی بەستۆڕە و کەسنەزان و باخچە، بووەتە گەورەترین بەڵگە بۆ شکاندنی دورژمن و چڵکاوخۆران و جاشە ڕووڕەشەکانی دوو شەش و کون نەمابوو دوژمن خۆی تێدا بشارێتەوە. بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە خۆمان و پێشمەرگە قارەمانەکانی ھێزەکەمان دەکەین و ھیوادارین ھەردەم سەرکەوتووبن بەسەر دوژمنانی کوردستان بۆ بەدیهێنانی مافە نەتەوەییەکانمان. بڕۆن بۆ پێشەوە .