بابەت: لێبوردنى بارزانى لە هەڵخەڵەتاوان دەنگى داوەتەوە
ڕێکەوت:
نێرەر: ھێزی قەرەداغ
وەرگر: م.ت/ م.س/ لقی٣ی پ.د.ک/ بارزانی
ژمارەی برووسک:
 لێبوردنى بارزانى لە هەڵخەڵەتاوان دەنگى داوەتەوە

دەقی نامەکە

بو/ م.ت/ م.س/ لق٣ پ.د.ک/ بارزاني مجفورە
لە/ ھیز قرداغ
٣١/٧ ٥٨٠ لەبەر ئەوەي بەیاني عەفوي بارزاني لە ناو دانیشتوان وە ھەلخەلەتاوان تاسیریکي زور ھەیە تکایە بو چەند جاریکي تر بلاوي بکەنەوە.

دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ

بۆ/ م.ت/ م.س/ لقی٣ی پ.د.ک/ بارزانی مجفورە
لە/ ھێزی قەرەداغ
ژ/٥٨٠ لە/٣١/٧/١٩٦٩ لەبەر ئەوەی ڕاگەیاندنی لێخۆشبوون لەلایەن بارزانییەوە لە ناو دانیشتووان و ھەڵخەڵەتاواندا دەنگدانەوە و کاریگەرییەکی زۆری ھەیە، بۆیە تکایە بۆ چەند جارێکیتر بڵاوی بکەنەوە.