Translate Content
دەقی نامەکە
لەبەر ئەوەي مشاکل لە مەنطقەي ئیمە یەک جار زورە و ھیچ حاکم مان نیە زور بە پەلە حاکمیک بنیرن بۆ راپەراندني ئیشوکاري خەلک بریارماندا لجنەیەکي مصالحە پیک بھینین. ١- احمد حاجی علی امر بە٣ ٢- ھەڤال ملا عمر محمد مسئوول ل.ن.کویە ٣- ھەڤال خورشید شیرە مسئوول ناوچەي ھیز ئەمەش بە پي بریاري کوبونەوەی ھیز کە دراوە لەم رووەوە.
دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ
لەبەرئەوەی کێشە لە ناوچەکەی ئێمە یەکجار زۆرە و ھیچ حاکمێکمان نییە، زۆر بە پەلە حاکمێک بنێرن بۆ ڕاپەڕاندنی کاروباری خەڵک. ئێمەش بە پێی بڕیاری کۆبوونەوەی هێز، بڕیارماندا لیژنەی چارەسەری کێشەکان لەم بەڕێزانە پێکبھێنین: ١- ئەحمەد حاجی عەلی، فەرماندەی بەتالیۆنی٣ ٢- ھەڤاڵ مەلا عومەر محەمەد، بەرپرسی لیژنەی ناوچەی کۆیە ٣- ھەڤاڵ خورشید شێرە، بەرپرسی ناوچەی ھێز