بابەت:
ناوچەى پێنجوێن پیرۆزبایى لە سەرۆک بارزانى و مەکتەبى سیاسى دەکا
ڕێکەوت: ١٣/٣/١٩٧٠
نێرەر: ل.ن پێنجوین
وەرگر: بارزانی/ م.ت/ م.س
ژمارەی برووسک:
١٨
دەقی نامەکە
بە ناوی ھەمو ئەندامان و پالیوراون و لایەنگران و ھەمو دانیشتوانی ناوچەکەمان پر بە دل پیروزبایي ئەو ھەنگاوە پیروزەتان ئەکەین کە مافي گەلتان چەسپاند پەیمانتان ئەدەیني لە جاران زیاتر خومان بخت بکەین و ھەر ھەڤال دلسوزەکەي جاران و سەربازەکی نەتەوەکەمانین. برون بو پیشەوە.
دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ
بە ناوی ھەموو ئەندام و پاڵێوراو و لایەنگران و ھەموو دانیشتووانی ناوچەکەمانەوە پڕ بە دڵ پیرۆزبایی ئەو ھەنگاوە پیرۆزەتان لێدەکەین، بە بۆنەی چەسپاندنی مافەکانی گەل. پەیمانتان دەدەینێ کە لە جاران زیاتر خۆمان بەخت بکەین و ھەر ھەڤاڵە دڵسۆزەکەی جاران و سەربازێکی نەتەوەکەمان بین. بڕۆن بۆ پێشەوە.