دەقی نامەکە
في صباح يوم ٢١ اذار قمنا باحتفالات رائعه بمناسبه عيدنا القومي عيد نوروز الخالده. واجتمع جماهير كبير من اهالي منطقتنا كما وشاركنا في احتفالاتنا هنا اخواننا آمر وضباط فوج أزمر وقسم من المراتب وبنفس الوقت حضر عديد كبير من الجماهير السليمانيه. وان الفرح والبهجه ينعمان قلوب الجميع وان الحفلات ابتدأت من الساعه ١٢ ظهرا ودامت حتى الساعه ٤ مساء وكانت خلالها ترتفع الهتافات من اخوان الجماهير المحتشده بحياة الزعيمين الكبيرا البارزاني والبكر وبتقويه الوحده الوطنيه وتضامن الحزبين المتقدمين الپارتي الديمقراطي الكردستاني والحزب البعث العربي الاشتراكي وعلى فخره الاخوه العربيه الكرديه لتحطيم جميع مؤامرات الاستعمار والرجعين وليق الى التأيدات لبيان ١١/ اذار كما والقيت الكلمات بالمناسبه من قبل آمر ب٨ هـ .خ واللجنه المحليه لمنطقه شهر باژار وشيخ لطيف الحفيد وآمر فوج ازمر المقدم الركن المناضل حاتم احمد البدري وبقيه المنظمات الحزبيه هذا للمعلومات رجاء.
وەرگێڕان
لە بەیانیی ڕۆژی ٢١/ئادار بەبۆنەی جەژنی نەتەوەییمان نەورۆز ئاهەنگی سەرنجڕاکێشمان گێڕا. جەماوەرێکی زۆر لە هاوڵاتیانی ناوچەکەمان گردبوونەوە و براکانمان لە فەرماندە و ئەفسەرانی فەوجی ئەزمەڕ و بەشێکی دیکە لە پلەداران بەشدارییان کرد و لەهەمانکاتدا ژمارەیەکی زۆر لە جەماوەری سلێمانی ئامادەبوون. کەیف و شادی بە گشتیانەوە دیاربوو و ئاهەنگەکان لە کاتژمێر ١٢ى نیوەڕۆ تاکو ٤ى ئێوارە بەردەوامیان هەبوو و لەکاتی ئاهەنگگێران دروشم بەژیانی هەردوو سەرکردە بارزانی و بەکر و پشتیوانی هەردوو پارتی پێشکەوتوو پارتی دیموکراتی کوردستان و حزبی بەعسی عەرەبی ئیشتراکی و بەهێزیی برایەتی کورد و عەرەب بۆ لەناوبردنی پیلانی کۆلۆنیالیزمی دواکەوتوو لەلایەن جەماوەری ئامادەبوو بەرز کرانەوە. دروشمەکانی پشتیوانی بۆ بەیاننامەی ١١ ئادار بەرزکرابوونەوە، هەروەها بەو بۆنەیەوە چەند وتەیەک لەلایەن فەرماندەی هـ .خ و لێژنەی ناوچەی شارباژێر و شێخ لەتیف حەفید و فەرماندەی فەوجی ئەزمەڕ مقەدەم ڕوکن خەباتگێڕ حاتەم ئەحمەد ئەلبەدرى و ڕێکخراوەکانی دیکەى حزبی پێشکەشکران. بۆ زانیاری تکایە.