بابەت: سەکردایەتى شۆڕش و حکومەتى عێراق هەوڵى چارەسەرکردنى کێشەکان دەدەن
ڕێکەوت: ١٩/٣/١٩٦٨
نێرەر: بارزانى
وەرگر: براى بەڕێز موتەسەڕیفى لیواى هەولێر
ژمارەی برووسک: -
سەکردایەتى شۆڕش و حکومەتى عێراق هەوڵى چارەسەرکردنى کێشەکان دەدەن

دەقی نامەکە

برقيتكم بلا في 19/3. نحن متفقون معكم في ان الحوادث المخله بالامن لا تخدم المصلحه العامه. ان اهمال حل المشاكل الاساسيه تؤدي حتما الى مثل هذه الحوادث الفرديه التي لا نرضاها مطلقا وقد بذلنا كل الجهود سابقا ولحد الآن لتلافي وقوع مثل هذه الحوادث. اصدرنا اوامرنا المشدده التي الى قواتنا بعدم القيام بأي عمل استفزازي. قد حمل الينا الاخوان نافذ ومحسن رايكم بالتفصيل وسيعرضان راينا عليكم مفصلا. ونرجو حث المسؤولين من جانبكم بالاسراع في حل المشاكل المعلقه. وتقبلوا فائق احترامنا.

وەرگێڕان

بروسکەتان ژمارە (نیە) لە ڕێکەوتى ١٩/٣، ئێمە هاوڕاین لەگەڵتان کە ڕووداوە ئەمنییەکان خزمەت بە بەرژەوەندیى گشتى ناکەن، کەمتەرخەمى لە چارەسەرکردنى کێشە سەرەتاییەکان، دەبێتە هۆى ڕووداوى تاکەکەسى لەم جۆرە، کە ئێمە بە هیچ شێوەیەک قبوڵى ناکەین. لە ڕابردوو و ئێستاشدا هەموو هەوڵێکمان خستووەتەگەڕ بۆ ئەوەى ڕووداوى لەم شێوەیە ڕوونەدەن. فەرمانى توندمان بە هێزەکانمان داوە بۆ ئەوەى هیچ کارێکى ئیستیفزازى ئەنجام نەدەن. برادەران نافیز و محسن ڕاى ئێوەیان بە وردى بە ئێمە ڕاگەیاندووە و هەروەها ئەوان ڕاى ئێمە بە وردى بە ئێوە ڕادەگەیەنن. تکایە داوا لە بەرپرسەکانتان بکەن، بۆ ئەوەى پەلە لە چارەسەرکردنى کێشە هەڵپەسێردراوەکان بکەن. ڕێز و سوپاسمان قبوڵ بکەن.