Translate Content
بابەت:
سەرۆک مستەفا بارزانى پیرۆزبایى جەژن لە سەرۆک وەزیرانى عێراق دەکا
ڕێکەوت: ٩/٣/١٩٦٨
نێرەر: بارزانى
وەرگر: برای بەڕێز فەریق تاهیر یەحیاى سەرۆکی وەزیران
ژمارەی برووسک:
٥٩
دەقی نامەکە
بمناسبه حلول عيد الاضحى المبارك نقدم لسيادتكم احر التهاني والتبريكات وندعو الله العلي القدير ان يجمع شمل شعبنا العراقي عربا واكرادا وكافە الاقليات متاخيا في ظل الطمانينا والاستقرار والرفاهيه بجهود سيادتكم والمخلصين من ابناء وطننا الحبيب
وەرگێڕان
بە بۆنەى هاتنى جەژنى قوربانى پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایى ئاراستەى بەڕێزتان دەکەین، لە خوداى گەورە دەپاڕێینەوە بەهۆی هەوڵەکانى بەڕێزتان و ڕۆڵە دڵسۆزەکانى وڵاتە خۆشەویستەکەمان، گەلى عێراق بە هەردوو نەتەوەى عەرەب و کورد و هەموو پێکهاتەکانى دیکەوە لە سایەی سەقامگیرى و خۆشگوزەرانییەوە یەکڕیز و برایانە بژین.