
دەقی نامەکە
استطعت بعد الحاح شديد من اقناع البارزاني باصدار اوامره الى جماعته في لواء السليمانيه بوقف الاصطدام ما بينهم وبين الآخرين لمده اسبوعين اعتبارا من هذا اليوم نرجو الايعاز الى جهات الاخرى بعدم القيام باعمال تؤدي الى خرق هذا الاتفاق. اخبرني البارزاني بانه علم ان قسما من مدرعات الجيش قد ساهم في الاصطدام ضد جماعته. ارجو ان صح هذا الخبر اصدار الاوامر للقطاعات العسكريه بالابتعاد عن منطقة الاصطدام علما بان البارزاني اصدر اوامره المشدده بعدم التعرض للقطاعات العسكريه. سنخبركم بالتفاصيل بعد عودتنا الى اربيل يوم 12/7 . نرجو قياده فق1 بتبليغها الى السيد رئيس الوزراء.
وەرگێڕان
لەدواى هەوڵدانێکى زۆر، توانیمان بارزانى قایل بکەین بە دەرکردنى فەرمانێک بۆ جەماعەتەکەی لە لیواى سلێمانى، بەمەبەستى ڕاگرتنی پێکدادانەکانی نێوانیان و کەسانى دیکە، لەمڕۆوە بۆ ماوەى دوو هەفتە. تکایە فەرمانبدەن بە لایەنەکانى دیکە بۆ ئەنجامنەدانى هیچ چالاکییەک کە ببێتە هۆى پێشێلکردنى ڕێککەوتنەکە. بارزانى پێى ڕاگەیاندم بەشێک لە زرێپۆشەکانى سوپا بەشدارییان لە پێکدادانەکان دژى جەماعەتەکەی کردووە. ئەگەر ئەم هەواڵە ڕاست بێت، تکایە فەرمان بە یەکە سەربازییەکان بدەن، بۆ ئەوەى خۆیان لە ناوچەى پێکدادانەکاندا دووربخەنەوە، بۆ ئاگاداریتان، بارزانى فەرمانێکی توندی دەرکردووە کە ڕووبەڕووى یەکە سەربازییەکان نەبنەوە. لەکاتى گەڕانەوەمان بۆ هەولێر لە ١٢/٧، ووردەکارییەکانتان پێ ڕادەگەیەنین. تکا لە سەرکردایەتى فق١ دەکەین کە بەڕێز سەرۆک وەزیران لەم بابەتە ئاگادار بکاتەوە.