بابەت: سەرکردەکانى پێشمەرگە پاڵپشتى ڕێکەوتننامەى ١١ى ئازار دەکەن
ڕێکەوت: ١٩٧٠/٣/١٥
نێرەر: عەریف حمید
وەرگر: بەرێز بارزانی مصطفی، م.س، م.ت
ژمارەی برووسک: ٥٥
سەرکردەکانى پێشمەرگە پاڵپشتى ڕێکەوتننامەى ١١ى ئازار دەکەن

دەقی نامەکە

نؤيد كل التأكيد باسمنا وباسم كافة الاخوان والمسؤولين و پ.م الابطال ونيابة عن كافة المواطنين في منطقه گرميان البيان التأريخي الهام والذي القاه المهيب احمد حسن البكر ورئيس الجمهوريه مساء يوم ١١/ آذار على اساس الحكم الذاتي لشعبنا الكردي والحقوق القوميه ان حل القضيه الكورديه حلا سلميا وعادلا يعتبر خطوه مبارك ودفع عجل تأريخ العراق والأمه العربيه أن تحالف الحزبين المناضلين حزب البعث العربي الأشتراكي وحزب الديمقراطي الكوردستاني كانت ضرب قويه الى صدور الأمبرياليه والرجعيه والصهيونيه عاش نضال الحزبين المناضلين البعث العربي الاشتراكي وحزب الديمقراطي الكردستاني وتكاتف جميع القوى الوطنيه الخيريه الاخرى في العراق

وەرگێڕان

بەدڵنیاییەکی تەواو بەناوی خۆمان و هەموو برادەران و بەرپرسان و پ.م قارەمانەکان و لەجیاتی هەموو هاوڵاتیان لە ناوچەی گەرمیان، پاڵپشتیی بەیاننامە مێژووییە گرنگەکەی شکۆدار سەرۆک کۆمار ئەحمەد حەسەن بەکر دەکەین کە لە ئێوارەی ڕۆژی ١١ ئادار ڕایگەیاند لەسەر بنەمای دەسەڵاتی ئۆتۆنۆمی بۆ گەلی کوردمان و مافە نەتەوەییەکانى، چارەسەرکردنی دۆزی کورد بە ئاشتی و دادپەروەرانە کە وەک هەنگاوێکی پیرۆز و بەرەوپێشبردنی کاروانی مێژووی عێراق و نەتەوەی عەرەب هەژمار دەکرێت. هاوپەیمانێتی دوو پارتی تێکۆشەری وەک حزبی بەعسی عەرەبیی ئیشتراکی و پارتی دیموکراتی کوردستان گورزێکی بەهێزبوو بۆ سینگی ئیمپریالیزم و کۆنەپارێزى و زایونیزم. بژی تێکۆشانی هەردوو پارتی تێکۆشەر حزبی بەعسی عەرەبیی ئیشتراکی و پارتی دیموکراتی کوردستان و تەبایی گشت هێزە نیشتیمانییە خێرخوازەکانی دیکە لە عێراق.