بابەت: سەرکردایەتى شۆڕش، بۆ کۆتایى هێنان بە کێشەى کوژرانى شێخ حەنەش، داواى پاشەکشێى سوپا دەکا
ڕێکەوت: ١٥/٤/١٩٦٨
نێرەر: شجرە
وەرگر: نافذ و محسن، بەرێز سەرۆک وەزیران، وەزیرى کاروبارى باکور، بەریز ر .ا.ج، فق٢ ، موتەسەریفى هەولێر
ژمارەی برووسک: ١٠٨
سەرکردایەتى شۆڕش، بۆ کۆتایى هێنان بە کێشەى کوژرانى شێخ حەنەش، داواى پاشەکشێى سوپا دەکا

دەقی نامەکە

برقيتكم 25 في 15/4. وبرقيتنا 107 في 15/4. في وقت الذي لانالو جهدا لوضع نهائي للحوادث المؤسفه التي وقعت وبالرغم من ابداء جميع استعدادا للتعاون مع السلطه للتحقيق واتخاذ ما يلزم من اجراءات الضروريه لاعاده الاستقرار والهدوء الى المنطقه وخلق جو ملائم للتفاهم حول جميع القضايا فوجئنا مع الاسف الشديد بهجوم مباغت من قبل الجيش لم نكن نتوقعه خاصة في هذه الظروف التي يمر بها الطرق. اننا لا نؤمن بغير الحل السلمي للمشكله وان استعمال القوه ليست من المصلحه. وان قوات البيشمرگە في بيستانه هم في حالة دفاع عن النفس. اذا كانت الحكومه جاده فعلا واجراءها بحت نقترح وقف الهجوم وسحب القطعات الى اماكنها السابقه ليتسنى لنا الايعاز الى جماعتنا بالانسحاب من بيستانه فورا لحين حضور اللجنه الوزاريه لحل المشكله جذريا. ونؤكد لكم ولجميع المسؤولين المخلصين الذين يقدرون ظروف العراق الحاليه حق قدرها سنبذل اقصى ما ممكن من الجهود لمعالجه المشكله وعدم تطورها. انبؤنا.

وەرگێڕان

ئاماژە بە بروسکەتان ژمارە ٢٥ لە ڕۆژى ١٥/٤، و بروسکەمان ژمارە ١٠٧ لە ڕۆژى ١٥/٤، لەکاتێکدا هیچ هەوڵێک نەدراوە بۆ دانانی سنوورێک بۆ ئەو ڕووداوە نەخوازراوانەی ڕوویاندا، سەرەڕاى ئامادەبوونى تەواوى خۆمان بۆ هاوکاریکردنى دەسەڵات بۆ ئەنجامدانى لێکۆڵینەوە و گرتنەبەر ڕێوشوێنى پێویست بۆ گەڕاندنەوەى سەقامگیری و ئارامى بۆ ناوچەکە و دروستکردنى کەشێکی گونجاو بۆ لێکتێگەیشتن لەبارەى هەموو پرسەکان. ئێمە واقمان وڕما بە هێرشى لەناکاوى سوپا کە چاوەڕواننەکراو بوو، بەتایبەتی لەم دۆخەى ئێستاى عێراق. ئێمە باوەڕمان بەهیچ شتێکی تر نییە جگە چارەسەرى ئاشتیانە بۆ کێشەکە و بەکارهێنانى هێز لە بەرژەوەندیدا نیە. هێزەکانى پێشمەرگە لە بێستانە لە حاڵەتى بەرگریکردندان، ئەگەر حکومەت بەڕاستى جددیە لەسەر رێکارەکان و دەیەوێت ئەنجامیان بدات، ئێمە پێشنیار دەکەین هێرشەکە بوەستێت و یەکە سەربازییەکان بۆ شوێنى پێشوتریان پاشەکشە بکەن بۆ ئەوەى ئێمە بتوانین فەرمان بە هێزەکانمان بکەین کە لە ناوچەى بێستانە پاشەکشە بکەن تا گەیشتنى لێژنەى وەزارى بۆ چارەسەرکردنى کێشەکە بەتەواوى. ئێمە بۆ ئێوە و هەموو ئەو بەرپرسە دڵسۆزانەی دۆخى ئێستاى عێراق بەرز دەنرخێنن ئەوە دووپات دەکەینەوە کە هەموو هەوڵەکانمان بەگەڕ دەخەین بۆ چارەسەرکردنى کێشەکە و رێگریکردن لە تەشەنەکردنى. ئاگادارمان بکەنەوە