بابەت: زیانەکانى پێشمەرگە لە شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەدا
ساڵ: 1969
نێرەر: ب٢ ڕزگاری
وەرگر: ھێز ڕزگاری/ م.ت/ بارزانی
زیانەکانى پێشمەرگە لە شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەدا

دەقی نامەکە

بو/ ھیز رزگاري/ م.ت/ بارزاني مجفورە لە/ ب٢ ڕزگاري ٢٨/٧ ٣٥٢ لە شەوي ٢٦ تا ٢٧/٧ خەسارەتمان بەم شیوەي خواروە بووە. لە جماعەتي مام وسو (٢) شەھید وە (٣) بریندار. لە ب٢ (٧) شەھید و (٤) بریندارە و (١) ئەسیر بووە وە محقق عبدالرحمن خنکاوە وە چەکي عریف اسماعیل وە احمد مولود ئاو بردویەتي .

دەقی نامەکە بە ڕینووسی نوێ

بۆ/ ھێز ڕزگاری/ م.ت/ بارزانی مجفورە لە/ بەتالیۆنی٢ی ڕزگاری ژ/٣٥٢ لە/٢٨/٧/١٩٦٩ لە شەوی ٢٦ تا ٢٧/٧ زیانەکانمان بەم شێوەیەی خوارەوە بووە: لە جەماعەتی مام وسو دوو شەھید و سێ بریندار، لە بەتالیۆنی٢ حەوت شەھید و چوار بریندار و یەک کەس بە دیل گیراوە و لێکۆڵەر عەبدولڕەحمان خنکاوە و چەکی عەریف ئیسماعیل و ئەحمەد مەولود ئاو بردوویەتی .