بابەت: زانیاریى هەواڵگرى لەبارەى دەستگیرکردنى مامۆستاى ئایینى
ڕێکەوت: ١٩٦٩/٧/٧
نێرەر: لیژنەی ناوچەی جووتیاران
وەرگر: هـ.د.هـ/ م.ت/ بارەگای بارزانی
ژمارەی برووسک:
زانیاریى هەواڵگرى لەبارەى دەستگیرکردنى مامۆستاى ئایینى

دەقی نامەکە

بو/ هـ.د.هـ/ م.ت/ بارەگاي بارزاني مفتوحە
لە/ لجنە ناوچەي جوتیاران
٧/٧ ٦٨ لە مصدریکي باوەر پي کراو زانیومانە کە لە روژي ٢٥/٦ عالمیکي دیني عبدالعزیز البدري مردوە لە ژیر تعذیب لە بەندیخانەي میري لە بغداد و (١٠) ھەزار کەسی لە قزاي (ھیل) بە مظاھرە دەرچون لە دژي حکومەت لە ئەنجامي گرتني عالمي دیني شیخ عبدالامین .

دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ

بۆ/ هـ.د.هـ/ م.ت/ بارەگای بارزانی کراوەیە
لە/ لیژنەی ناوچەی جووتیاران
ژ/٦٨ لە ١٩٦٩/٧/٧ لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە زانیومانە، لە ڕۆژی٦/٢٥ زانایەکی ئایینی بە ناوی عەبدولعەزیز ئەلبەدری لە بەندیخانەی حکومەت لە بەغدا لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستداوە. هەروەها دە هەزار کەس لە قەزای هیل خۆپیشاندانیان کردووە لە دژی حکومەت بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرانبەر دەستگیرکردنی زانایەکی ئایینی بە ناوی شێخ عەبدولئەمین.