بابەت: زانایانى ئایینى خۆشناو پشتى پێشمەرگە دەگرن
ڕێکەوت: ٧/١٢/١٩٦٩
نێرەر: -
وەرگر: بارزانی، م.ت، م.س، گشت بارەگاکان
ژمارەی برووسک: بلا
زانایانى ئایینى خۆشناو پشتى پێشمەرگە دەگرن

دەقی نامەکە

قال الله تعالى بشر المنافقين بأن لهم عذاب مهين الذين يتخذون الكافرين اولياء من دون المؤمنين أن البعثين جعلوا العفلق خليلهم قال رسول الله (ص) المرء على دين خليله انهم جعلوا العفلق مولاهم فبئس المولى وبئس المشير من شقاوه اهل العراق قتل الحسين ويسألون عن الدم البراغيث أنهم يعتقلون علماء الدين ويقلون جاء الاستاذ مشير العفلق حتى صار استاذا لكم فراؤا عند انجيل بولص ام انجيل يوحنا أن اخلاقهم فرعونيه وعملهم جهنميه وتركو واجبات الدين يا أيها الپیشمەرگە الابطال سيروا الى الامام لو كنتم في البحر خذنا معكم فاما تثقفنهم في الحرب فشرد بهم من خلفهم. التواقیع علماء منطقه خوشناو:- ملا احمد امام قريه توتمه٢- ملا صادق امام قرية ختي3- ملا شيخ احمد امام قريه بلاروكاوه4- ملا محمد امين امام قرية باليسان 5- ملا عبدالقادر امام قريه شيخ وسان 6- ملا ابراهيم امام قرية بيراوه 7- حاجي ملا محمد امام قرية هەرتەل ٨-حازم ملا احمد امام قرية بيتواته

وەرگێڕان

خودای گەورە دەفەرموێت "بشر المنافقين بأن لهم عذاب مهين. الذين يتخذون الكافرين أولياء لهم من دون المؤمنين". بەعسییەکان عەفلەقیان کردووەتە ڕێپیشاندەر. پێغەمبەر (د.خ) دەفەرموێت "المرأ على دين خليله". ئەوان عەفلەقیان کردووەتە گەورەی خۆیان کە خراپترین گەورە و ڕێبەرە. خراپییەکى خەڵکی عێڕاق ئەوەیە حوسێنیان کوشتووە و لە خوێنی کێچێک دەپێچنەوە. ئەوان زانایانی ئایینى دەستگیر دەکەن و دەڵێن مامۆستا میشێل عەفلەق هات. کەی بووە مامۆستای ئێوە؟ ئایا لە ئینجیلی پۆلس یان لە ئینجیلی یوحنا ئەمەیان بینیوە؟ ڕەوشت و ئاکاریان فیرعەونیە و کرداریان دۆزەخییە و وازیان لە ئەرکە ئاینییەکانیان هێناوە. ئەی پێشمەرگە قارەمانەکان بەرەو پێشەوە بڕۆن. ئەگەر لەنێو دەریادابن، ئێمەش لەگەڵ خۆتان ببەن، "فاما تثقفنهم في الحرب فشرد بهم من خلفهم". واژۆی زانایانی ناوچەی خۆشناوەتى: مەلا ئەحمەد-ئیمامی گوندی توتمە، مەلا سادق-ئیمامی گوندی خەتێ، مەلا شێخ ئەحمەد-ئیمامی گوندی بلاروکاوە، مەلا محەمەدئەمین-ئیمامی گوندی بالیسان، مەلا عەبدولقادر-ئیمامی گوندی شێخ وەسان، مەلا ئیبراهیم-ئیمامی گوندی بێراوە، حاجی مەلا محەمەد-ئیمامی گوندی هەرتەل، حاجی مەلا ئەحمەد-ئیمامی گوندی بێتواتە.