بابەت: دەستگرتن بەسەر جیبەکی سەربازی
ساڵ: 1969
نێرەر: هـ .د. هـ
وەرگر: بارزانی/ م.ت/ گشت بارەگاکان
دەستگرتن بەسەر جیبەکی سەربازی

دەقی نامەکە

بو/ بارزاني/ م.ت/ کافة المقرات مفتوحە
لە/ ه.د.ه
٢٦/٧ ١٨٦ لە روژی ٢٢/٧ دوو پیشمەرگەي ب١ شوان پیشمەرگە کاظم و پیشمەرگە جمال حمدامین چونە بو اجازە لە گەرانەوەیان لە ریگاي بیني کرکوک و ریدار تصادفي جیبیکي عسکریان کرد و توانیان جیبکە بگرن لەگەل سائق عبدالرحمن سلیمان دانیشتوي بعقوبە و جندي المکلف طاھر جابر دانیشتوي بصرە بە تفەنگیکي سمینوف و واسترلینک. پیشمەرگەکان گەیشتنە بارەگاي ئیمە بە سەیارەوە. قورتان بەسەر خائناني گەلي کورد و بعثیە خوین ریژەکان ھەر پیشمەرگەیەک لە کوردستان تواناي ھەیە کە نەھیلیت استراحەت بکەن. مردن و سەر شوري بو بعثي خوین ریژەکانە.

دەقی نامەکە بە ڕینووسی نوێ

بۆ/ بارزانی/ م.ت/ گشت بارەگاکان        کراوە 
لە/ هـ .د. هـ
ژ/١٨٦ لە/٢٦/٧/١٩٦٩ لە ڕۆژی ٢٢/٧ دوو پێشمەرگەی بەتالیۆنی یەکی شوان، پێشمەرگە کازم و پێشمەرگە جەمال حەمەدئەمین مۆڵەتیان وەرگرتووە و لە گەڕانەوەیان لەسەر ڕێگای نێوان کەرکوک و ڕێدار جێبێکی سەربازییان بینیوە و توانیویانە دەست بەسەر جێبەکەدا بگرن لەگەڵ شوفێرەکەی بەناوی عەبدولڕەحمان سلێمان کە دانیشتوی بەعقوبەیە و سەربازێک بەناوی تاھیر جابر کە دانیشتوی بەسرەیە بە دوو تفەنگی سەمینۆف و وئیستەرلینکەوە. ئێستا پێشمەرگەکان بە ئوتۆمبێلەکەوە گەیشتونەتەوە بارەگای ئێمە. قوڕتان بەسەر خۆفرۆشانی گەلی کورد و بەعسییە خوێن ڕێژەکان، ھەر پێشمەرگەیەک لە کوردستان توانای ئەوەی ھەیە نەھێڵێت ئێوە ئاسودە ببن. مردن و سەر شۆڕی بۆ بەعسییە خوێن ڕێژەکانە.