بابەت: دەسەڵاتدار لە هەڵەبجە ئۆتۆمبێل لە هاوڵاتیەک دەستێنن
ڕێکەوت: ١٧/٣/١٩٦٨
نێرەر: شەجەرە
وەرگر: لێژنەی باڵا
ژمارەی برووسک: ٧٤
دەسەڵاتدار لە هەڵەبجە ئۆتۆمبێل لە هاوڵاتیەک دەستێنن

دەقی نامەکە

قامت السلطات بحجز السياره الأهليه 872/د/بغداد لاندروفر لصاحبها علي عبد الله في حلبجه بتهمة نقل افراد البيشمرگه فهل ان هذا العمل ان صح ذلك يعتبر جريمه أو أن الذين يتخذون هذه الاجراءات لايروق لهم الا الاضرار بمصلحه العراق ويستحقون المحاسبه. نرجو اعاده السياره الى صاحبه وشكرا.

وەرگێڕان

دەسەڵاتداران لە هەڵەبجە دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێکى مەدەنى لە جۆری لاندروڤەر بە ژمارە (٨٧٢/د/بغداد) داگرتووە کە خاوەنەکەى عەلى عەبدوڵایە، بە تۆمەتى گواستنەوەى چەند پێشمەرگەیەک. ئەگەر ئەم کارە ڕاستیش بێ، ئایا بە تاوان هەژمار دەکرێ، یاخود ئەوانەى ئەم ڕێوشوێنانە دەگرنەبەر، تەنیا دەیانەوێ زیان بە بەرژەوەندیى عێراق بگەیەنن و شایەنى ئەوەن لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت. تکایە ئۆتۆمبێلەکە بۆ خاوەنەکەى بگەڕێننەوە و سوپاس.