بابەت: دەستەیەک هاووڵاتیان هەراسان دەکەن
ڕێکەوت: ٢٠/٥/١٩٦٦
نێرەر: سەهم
وەرگر: لێژنەى باڵا،ق.ق.م فق٢، بەڕێز موتەسەڕیفى لیواى هەولێر
ژمارەی برووسک: ٢٨٦
دەستەیەک هاووڵاتیان هەراسان دەکەن

دەقی نامەکە

منذ اسبوعين تقريبا اخذت جماعه من الخونه باستفزاز الناس في قصبه كويسنجاق وتهديدهم والتعدي عليهم وهم يحملون السلاح ويتجولون في الشوارع تحت سمع وبصر السلطات الحكوميه العسكريه والمدنيه منها. دون رداع. لم تصنع السلطات الحكوميه حدا لهؤلاء المجرمين رغم رغم العشرات من الوعود التي قطعتها. ان مثل هذه الاعمال تسبب ردود فعل وعواقب وخيمه لا تخدم المصلحه العامه وتعرض امن المنطقه الى خطر كبير. وبأمكان المسؤولين معالجه الموقف قبل التأزم لذا نرجو اتخاذ ما يلزم بهذا الصدد ونشكركم. انبؤنا رجاء.

وەرگێڕان

نزیکەى دوو هەفتەیە دەستەیەکى خیانەتکاران بە بەرچاوى دەسەڵاتدارانى سەربازیى و مەدەنى حکومەت لەم ناوچەیە بە بێ ئەوەى ڕێگریان لێبکرێت، لە شارۆچکەی کۆیە هاووڵاتیان بێزار دەکەن و هەڕەشەیان لێ دەکەن، پەلاماریان دەدەن و چەکیان بەدەستەوەیە و بە شەقامەکاندا دێن و دەچن. سەرەڕای دەیان بەڵێن، دەسەڵاتدارانى حکومى هیچ سنوورێکیان بۆ ئەم تاوانبارانە دانەناوە. ئەم جۆرە کارانە دەبنە هۆى کاردانەوە و دەرئەنجامی وا کە خزمەت بە بەرژەوەندى گشتى ناکەن و ئاسایشى ناوچەکە ڕووبەڕووى مەترسییەکى گەورە دەکەنەوە. بەرپرسان دەتوانن چارەسەرى دۆخەکە بکەن پێش ئاڵۆزبوونى، بۆیە تکایە ڕێکارى پێویست لەم بارەیەوە بگرنەبەر و سوپاستان دەکەین. ئاگادارمان بکەنەوە.