
دەقی نامەکە
وەزعي جەبھەکاني چوارتا و ماوات وە پي رکە و قەزلەر پەم جوعایە تا ئیستا دوژمن ٣ جار ھیرش بر بو چوارتا سەرنەکەوتوە زیاني زورش لي کەوتوە ٢ جبھەي ماوەت یەش دوژمن ني راوناوە تا گەوەرە و سي رەمي رک جبھەي حکومەت لە ئەزمرەوە گرتویە تا قي وان گەورە ئیمە موسەیطرين بەسەر موقف دا لەم دو جبھەیە پي نج شھیدمان داوە دویان لە ئاغاکاني مەروین بون ٤ رەئیس عبدالە لەگەل قوەتي ئەم رو چوە جبھەکاني ھا پی ت جبھەکاني پي رکە و لە زور بە باشي قاھم کراین .
دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ
دۆخی بەرەکانی شەڕ لە چوارتا و ماوەت و پیرکە و قەزلەر بەم جۆرەیە: تا ئێستا دوژمن ٣ جار ھێرشی بردووە بۆ چوارتا، بەڵام سەرنەکەوتووە و زیانی زۆریشی بەرکەوتووە. لە بەرەی ماوەتیش دوژمنیان ڕاوناوە تا گەوەرە و سی رەمیرک حکومەت لە ئەزمڕەوە جەبهەى داناوە تا قەیوانی گەورە و لەم دوو بەرەیەدا دۆخەکە لە کۆنتڕۆڵى ئێمەدایە. پێنج شەھیدمان داوە، دوویان لە ئاغاکانی مەروین بوون. ڕەئیس عەبدوڵا لەگەڵ هێزەکەی ئەمڕۆ چووەتە بەرەکانی پیرکە و بەرەکە زۆر بە باشی قایم کراون.