Translate Content
دەقی نامەکە
الحاقا ببرقيتنا 106 في 14/١٥-٤. كنا نتوقع انسحاب القطاعات العسكريه المهاجمه على الپیشمرگە في سهل اربيل تفاديا لاراقه الدماء وافساح المجال لنا لاجراء تحقيق عاجل وحازم للحوادث المؤسفه التي وقعت في الآونه الاخيره. ولكننا مع الاسف الشديد اخبرنا باستمرار التصادم في المنطقه حتى ساعه كتابه البرقيه. رغبة منا في التعاون مع المخلصين لخلق جو هادئ يساعد على تطبيق مقررات اللجنه الوزاريه في 3/4. وتعزيز الوحده الوطنيه التي يهم الشعب العراقي اكثر في أي وقت مضى وتاكيدا لنياتنا الصادقه في وضع حد لتلك الحوادث المؤسفه نقترح تشكيل لجنه مشتركه لاجراء التحقيق اللازم وذلك فور انسحاب القطاعات المهاجمه. ان استعمال القوه لمعالجه هذه المشاكل لا تخدم المصلحه العامه ولا تؤدي الى اى نتائج حسنه بل تعقدها اكثر وقد تؤدي الى نتائج غير متوقعه.
وەرگێڕان
دوابەدواى بروسکەمان ژمارە ١٠٦ لە ١٤-١٥/٤، پێشبینیمان دەکرد ئەو یەکە سەربازییانەی هێرشیان کردووەتە سەر پێشمەرگەکان لە دەشتى هەولێر بکشێنەوە، بۆ ئەوەى خوێن نەڕژێت و دەرفەتێک بە ئێمە بدرێت بۆ ئەنجامدانى لێکۆڵینەوەى بەپەلە و یەکلاکەرەوە لەبارەى ڕووداوە نەخوازراوەکان کە لەم دواییانە ڕوویانداوە، بەڵام زۆر بەداخەوە پێمان ڕاگەیەندرا کە تا کاتژمێرى نووسینى ئەم بروسکەیە، شەڕ و پێکدادانەکان لە ناوچەکە بەردەوامە. خوازیارین هاوکارى لەگەڵ دڵسۆزان بکەن، بۆ دروستکردنى کەشێکی ئارام کە هاوکار دەبێت بۆ جێبەجێکردنى بڕیارەکانى لێژنەى وەزارى لە ڕێکەوتى ٣/٤. هەروەها بەهێزکردنى یەکڕیزى نیشتیمانى کە لە هەر کاتێکى پێشووتر گرنگترە بۆ گەلی عێراق، وەک دڵنیایى بۆ نیاز پاکیمان بۆ دانانى سنوورێک بۆ ئەم جۆرە ڕووداوانە، پێشنیازى پێکهێنانى لێژنەیەکى هاوبەش دەکەین بۆ ئەنجامدانى لێکۆڵینەوەى پێویست، دواى پاشەکشەى یەکە هێرشبەرەکان. بەکارهێنانى هێز بۆ چارەسەرکردنى ئەم کێشانە خزمەت بە بەرژەوەندیى گشتى ناکات و ئەنجامى باشى لێ ناکەوێتەوە، بەڵکو دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات و لەوانەیە دەرئەنجامەکان چاوەڕواننەکراوبن.