بابەت: دواى ڕێککەوتن، سوپاى عێراق هێز دەبزوێنێ
ڕێکەوت: ٤/٣/١٩٧٠
نێرەر: ھ .د. ھ
وەرگر: شەفیق ئاغا/ بارزانی/ م.ت
ژمارەی برووسک: ف
دواى ڕێککەوتن، سوپاى عێراق هێز دەبزوێنێ

دەقی نامەکە

ئیمرو لە سەعات ٧ سەر لە بیاني قوەتي عسکري بە ناوي تدریب ھاتونە نزیک گوندي کەردز جا لەبەر ئەوەي خەلکەکە تا ئیستا زور دلشادبون بە پیک ھاتن لە بەیني شورش و حکومەت ئیمرو چاویان بە قوتە کەوت ترسیان لي نیشتوە وا خریکە بار بکەن. تکایە اتصال لەگەل مسئوول بکەن ئەم تدریبە لە خوار جادەی کەرکوک و ھولیر بکەن. وەڵام.

دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ

ئەمڕۆ کاتژمێر ٧ی سەر لە بەیانی هێزێکی سەربازی بە بیانوی ڕاهێنانی سەربازی ھاتوونەتە نزیک گوندی کەردز. پێشتر خەڵکەکە زۆر دڵشادبوون بە ڕێککەوتنی نێوان شۆڕش و حکومەت، بەڵام ئەمڕۆ کە چاویان بەو هێزە سەربازییە کەوت، ترسیان لێنیشت و واخەریکە باربکەن، بۆیە تکایە پەیوەندی بە بەرپرسانەوە بکەن، هەتا ئەم ڕاهێنانە بگوازنەوە بۆ خوار جادەی نێوان کەرکوک و ھەولێر. وەڵام.