بابەت: دواى ئاگربەس، پارتى داواى دەرکردنەوەى ڕۆژنامەى تەئاخى دەکا
ڕێکەوت: ٦/١٢/١٩٦٧
نێرەر: مەلا مستەفا بارزانى
وەرگر: بەڕێز سەرۆکی کۆمار، بەڕێز سەرۆک وەزیران، وەزیرى ئیرشاد، ل ع، فق١
ژمارەی برووسک: ١٠٩٥
دواى ئاگربەس، پارتى داواى دەرکردنەوەى ڕۆژنامەى تەئاخى دەکا

دەقی نامەکە

لقد قدم الاخ صالح اليوسفي وزملائه طلبا الى جهات المسؤله لاعاده اصدار جريده التأخي. يرجى امركم بالموافقه على اعطائهم امتياز الجريده بالنظر لاهميه اصدارها من جديد لما في ذلك من توثيق للاخوه العربيه الكرديه وتمتين الوحده الوطنيه وباعتباره احد عوامل زرع الثقه التي تساعد على حل المشكله الكرديه وايجاد جو من التعاون المثمر لازاله العراقيل التي تحول دون تحقيق سلام واستقرار في عراقنا العزيز.

وەرگێڕان

کاک ساڵح یوسفی و هاوڕێکانى داواکارییەکەیان پێشکەش بە لایەنە بەرپرسەکان کردووە بۆ دووبارە چاپکردن و بڵاوکردنەوەى ڕۆژنامەى تەئاخى، تکایە ڕەزامەندى بفەرموون بۆ ئەوەى خاوەندارێتی ئیمتیازى ڕۆژنامەکەیان پێ ببەخشرێت بە هۆى گرنگى دەرچوونى سەر لە نوێ کە دەبێتە هۆى پتەوکردنى پەیوەندى برایەتى کورد و عەرەب و بەهێزکردنى یەکڕیزى نەتەوەیى کە بە یەکێک لە فاکتەرەکانى دروستکردنى متمانە ئەژمار دەکرێت و هاوکار دەبێت بۆ چارەسەرکردنى کێشەى کورد و دۆزینەوەى کەشێک لە هاوکاریى بەرهەمدار بۆ نەهێشتنی ئەو بەربەستانەى دەبنە هۆى نەچەسپاندنى ئاشتى و سەقامگیرى لە عێراقى خۆشەویستمان.