
دەقی نامەکە
زور سوپاسي برایان کاک سلیم اغا و مصطفی اغا و بابیر اغا و بابکر اغا و جوامیر اغا و بایز اغا و اغاي قرەني اغا وە ھەمو خزمو پ.م کانیان ئەکەین چونکە دەوریکي بالاواني و دلسوزانەیان ھەبو لە شەرەکاني جبھە مرگە چونکە سەنگەر بەسەنگەر بەرگري دوژمنانیان کرد لەگەل برا پ.م کاني تر. وە ھروەھا زور سوپاسي جنابي شیخ کمال الدین عودالاني ئەکەین کە ھەمیشە ھاني میللەت وە پ.م ئەدا بو بەربەرەکاني دوژمن و دفاع کردن لە ناوچە وە ھەروەھا سوپاس شیخ حسین حاجي سید علي ئەکەین ھەموو پ.م و دانیشتواني ناوچەي بەلین تازە ئەکەنەوە کە تا دوا دلوپي خوین دفاع لە شورش وە ناوچەکەیان ئەکەن وە ئەبي دوژمن بزاني کە روژي رەش چاوەروانیان ئەکات. سەرکەوتن بو شورشي کوردە بە رابەرایەتي پارتي وە سەروکایەتیتان.
دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ
زۆر سوپاسی برایان کاک سەلیم ئاغا و مستەفا ئاغا و باپیر ئاغا و بابەکر ئاغا و جوامێر ئاغا و بایز ئاغا و ئاغای قەرەنی ئاغا و ھەموو خزم و پێشمەرگەکانیان دەکەین، چونکە ڕۆڵێکی پاڵەوانانە و دڵسوزانەیان ھەبوو لە شەڕەکانی بەرەی مەرگە، چونکە سەنگەر بە سەنگەر بەرگری دوژمنانیان کرد لەگەڵ برا پێشمەرگەکانیتر و ھەروەھا زۆر سوپاسی جەنابی شێخ کەمالەدین عەوداڵانی دەکەین کە ھەمیشە ھانی میللەت و پێشمەرگە دەدات بۆ بەربەرەکانێی دوژمن و بەرگریکردن لە ناوچەکە. ھەروەھا سوپاسی شێخ حوسێن حاجی سەید عەلی دەکەین. ھەموو پێشمەرگە و دانیشتوانی ناوچەکە بەڵێن تازە دەکەنەوە کە تا دوا دڵۆپی خوێن بەرگری لە شۆڕش و ناوچەکەیان دەکەن و دەبێت دوژمن بزانێت کە ڕۆژی ڕەش چاوەڕوانیان دەکات. سەرکەوتن بۆ شۆڕشی کوردە بە ڕابەرایەتی پارتی و سەرۆکەکەمان.