بابەت: دروشمەکانى یادى نەورۆز
ڕێکەوت: ٢٧/ ٢
نێرەر: لقی٤ی پ.د.ک
وەرگر: ل. ناوچەکان/ ھێزی خەبات/ ھێزی ڕزگاری/ ھێزی قەرەداغ/ ھێزی کاوە/ م.س/ م.ت ب.م
ژمارەی برووسک: ١١٣
دروشمەکانى یادى نەورۆز

دەقی نامەکە

بروسکەي م.س بەریز ٤٧ لە ٢٤/٢ پیویستە لە ژیر ئەم دروژمانەي خوارەوە ئاھنگي نەوروزي پیروز بگیرن. ١-بژي یادي نەمري جەژني نەوروزي پیروز ٢- بژي پ.د.ک پیشرەوي گەلي کوردي تێکوشەر بە سەرکردایەتي بارزاني ٣-بە یکیتي کورد و عرب پیلانەکاني امپریالیزم وردوخاش ئەبیت ٤- نەمري بو شھیداني ریگاي رزگاري کوردستان ٥-بژي پ.م قارەمان بژي سەرکردەي شورش کاک مستەفا بارزاني ٦-سەرکەوتو بیت شورش بو ھینانە دي اوتونومي بو کوردستان لە چوار چیوەي کوماریکی دیمکراتي عیراقیدا ٧-شکاوە بیت ئالاي ئاشتي و ئاسایش و یکیتي نیشتیماني لە عیراق ٨-سەرکەوتني برایەتي کورد و عرب بەردي بناغەي یکیتي گەل و نیشتمان لە عیراق ٩-بژي کوماري عیراق کوماري کورد و عرب و کەمایەتیەکان اقلیات ١٠-ئاشتي و دیمکراتي تاکە ریگایە بو چارەسەرکردني کیشەي کورد ١١-سەرکەوتو بیت ھەولداني دلسوزانە بەري پیک ھیناني بەرەیەکي نیشتمان و دیمکراتي ١٢-میللەت داوا لە میري ئەکات بو جي بەجي کردني داخوازیە رەوایەکاني شورشی کورد.

دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ

بروسکەي م.س بەڕێز، ٤٧ لە ٢٤/٢ پێویستە بەم دروشمانەى خوارەوە یادى نەورۆز بگێڕن. ١-بژی یادی نەمری جەژنی نەورۆزی پیرۆز ٢-بژی پ.د.ک پێشڕەوی گەلی کوردی تێکۆشەر بە سەرکردایەتيی بارزانی ٣-بە یەکێتيی کورد و عەرەب پیلانەکانی ئیمپریالیزم وردوخاش دەبێت ٤-نەمری بۆ شەھیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان ٥-بژی پێشمەرگەی قارەمان، بژی سەرکردەی شۆڕش کاک مستەفا بارزانی ٦- سەرکەوتووبێت شۆڕش بۆ بەدیهێنانی ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان لە چوارچێوەی کۆمارێکی دیموکراتی لە عیراقیدا ٧- شەکاوە بێت ئاڵای ئاشتی و ئاسایش و یەکێتیی نیشتیمانی لە عێراق ٨-سەرکەوتنی برایەتی کورد و عەرەب بەردی بناغەی یەکێتیی گەل و نیشتیمانە لە عێراقدا ٩- بژی کۆماری عێراق، کۆماری کورد و عەرەب و کەمایەتییەکان ١٠-ئاشتی و دیموکراتی تاکە ڕێگایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد ١١-سەرکەوتووبێت ھەوڵدانی دڵسوزانەی پێکھینانی بەرەیەکی نیشتیمانی و دیموکراتی ١٢-میللەت داوای جێبەجێکردنی داخوازییە ڕەواکانی شۆڕشی کورد دەکات.