بابەت: دروستکردنى کەشێکى لەبار بۆ ڕێککەوتن
Date: 1969
نێرەر: لێژنەی وەزاریی
وەرگر: سەرۆکی ئەرکانی سوپا/ سکرتێری سەرۆکوەزیران/ فق٢ (فیرقەی٢)، موتەسەڕیفی هەولێر/ موتەسەڕیفی سلێمانی/ شەجەرە
دروستکردنى کەشێکى لەبار بۆ ڕێککەوتن

دەقی نامەکە

الى/ رئيس اركان الجيش. سكرتير رئيس الوزراء. فق٢. متصرف اربيل. متصرف السليمانيه. شجره ٢٠/٤
من/ اللجنه الوزاريه ع ٣
برقيه شجره رقم ١ في 19/ 4. يشير الى تجمعات المسلحين الاخرين في منطقه عربت في لواء السليمانيه. أبد لنا بذلك متصرف السليمانيه تلفونيا. دعما لمساعي اللجنه الوزاريه في تهيئه الجو الملائم لحل المشاكل نرجو الايعاز الى المسؤولين في المنطقه واتخاذ ما يلزم لاعاده هؤلاء الى اماكنهم بسرعه الممكنه. انبؤنا

وەرگێڕان

بۆ/ سەرۆکی ئەرکانی سوپا/ سکرتێری سەرۆکوەزیران/ فق٢ (فیرقەی٢)، موتەسەڕیفی هەولێر/ موتەسەڕیفی سلێمانی/ شەجەرە
ژمارە ڕێکەوت
لە/ لێژنەی وەزاریی ٣ ٢٠/٤/١٩٦٩
بروسکەی شەجەرە ژمارە ١ لە ١٩/٤، ئاماژە بە گردبوونەوەی چەکداریی دیکە لەناوچەی عەڕبەت لە لیوای سلێمانی دەکات. موتەسەڕیفی سلێمانی بە تەلەفۆن ئەمەی بۆمان دووپاتکردەوە. وەک پاڵپشتی بۆ هەوڵەکانی لێژنەی وەزاریی، بۆ سازکردنی کەشێکی گونجاو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، تکایە فەرمانبدەن بە بەرپرسان لە ناوچەکە و هەرچی پێویستبێت بگیرێتەبەر بۆ گەڕاندنەوەی بە پەلەی ئەو چەکدارانە بۆ شوێنەکانیان. ئاگادارمان بکەنەوە.