بابەت: دایکى شەهیدێک پیرۆبایى لە سەرۆک بارزانى دەکا
ڕێکەوت: سیادەت ب.م / م.ت / م.س / دەنگی کوردستان
نێرەر: دایکی شەھید ن . ز . ڕشید ئەمین – خدیجە سلێمان
وەرگر: سیادەت ب.م / م.ت / م.س / دەنگی کوردستان
ژمارەی برووسک: ف ع
دایکى شەهیدێک پیرۆبایى لە سەرۆک بارزانى دەکا

دەقی نامەکە

پی ي ناوي بو شەھیدي وەتەن شیوەنو گرین نامرن ئەوان وا لە دڵی میلەتا ئەژین بە ناوي خومو کەسوکاري شەھید ن.ز. رشید امین پیروزبای تان لێ دەکەم بە وەرگرتني حوکمي ذاتي بو کوردستان کە خویني ئالی رولەکانمان بە ھەدەر نەروي شت، ئیتر بو پیشەوە و خواي گەورە پشتیواني ھەمو لایەک بیت.

دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ

بە ناوی خۆم و کەسوکاری شەھید ن.ز. ڕەشید ئەمینەوە پیرۆزباییتان لێدەکەم بە بۆنەی وەرگرتنی حوکمی زاتی بۆ کوردستان و خوێنی ئاڵی ڕۆڵەکانمان بە ھەدەر نەڕۆیشت. ئیتر بۆ پێشەوە و خوای گەورە پشتیوانی ھەموو لایەک بێت.