Translate Content
دەقی نامەکە
تکایە ئاگادرامان بکەن لە چونیەتي گیراني ئاھەنگي نەوروز لە ناوچەی شوان چونگە ھەزاران لە دانیشتواني کەرکوکو ناوچەکان اشتراک ئەکەن بە پي وي ستي ئەزانین کە ئەھەمي بە نەوروز بدەن کە لە نزیک کەرکوک ئەکریت ھەر لە ناوچەي شوان قەلا سێوکە ھەمو امکاناتي ئەخاتە ژیر تەصەرفي ل.ن.ش.ش و ل.ن ھەر بو گیراني ئاھنگي نەوروز دلخوش ئەبین لەگەل لقی٣ تیکوشەر ئاھەنگ پي کەوە بگرین، تکایە وەلام.
دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ
تکایە لە چۆنیەتیی سازکردنی ئاھەنگی نەوروز لە ناوچەی شوان ئاگادارمان بکەنەوە، چونکە ھەزاران لە دانیشتووانی کەرکوک و ناوچەکەمان بەشداریی تێدا دەکەن و بە پێویستی دەزانین گرنگی بەم نەورۆزە بدەن کە لە نزیک شاری کەرکوک سازدەکرێت. ناوچەکانی شوان و قەڵاسێوکە ھەموو توانایان دەخەنە بەردەستی ل.ن.ش.ش و ل.ن. ھەروەها لەبارەی گێڕانی ئاھەنگی نەورۆز دڵخوش دەبین کە لەگەڵ لقی٣ی تێکۆشەر پێکەوە ئاھەنگەکە ساز بکەین. تکایە وەڵامتان.