Translate Content
بابەت:
داواى لابردنى خاڵێکى پشکنین دەکرێ
ڕێکەوت: ٣٠/٣/١٩٦٨
نێرەر: لێژنەی باڵا
وەرگر: شەجەرە
ژمارەی برووسک:
٨٧
دەقی نامەکە
وضعت السلطات العسكريه حديثا نقطه سيطره على معبر سرسيان في دربندي رانيه ولم يسبق وجود مثل هذه السيطره في تلك النقطه. نرجو الایعاز برفع في هذا الوقت الذي يتأمل فيه تقليص مثل هذه الاجراءات ورفعا للشكوك والتخوف من الوضع نتيجه ذلك لدى المواطنين.
وەرگێڕان
لەم دواییانەدا دەسەڵاتە سەربازییەکان خاڵێکى پشکنینیان لە دەروازەى سیرسیان داناوە لە دەربەندى ڕانیە کە پێشتر هیچ خاڵێکى پشکنین لەم شوێنە نەبووە. خوازیارین فەرمان دەربکەن بۆ هەڵگرتنى خاڵى پشکنینەکە لەم کاتەدا کە هیوامان ئەوەیە ئەم جۆرە ڕێوشوێنانە کەم بکرێنەوە بۆ ڕەواندنەوەی گومان و مەترسى لەلایەن هاوڵاتیان لە دۆخەکە بەهۆی ئەم کردەوانەوە.