
دەقی نامەکە
واتصور ئەکەم کە جەنابتان متاثرن لە جوري توزیعي چەک کە بەسەر ھیز خبات کە زیادي بو صرف کراوە. معلومي جەنابتە کە موجودي ھیز خبات ئەگاتە ٣ ھەزار پ.م لە دواي تەواو بوني توزیع چەک بەسەر کوردي باش و مخلص وە زور زەروریە ھیز خبات تقویە بکریت چونکە ھەر بتالیونیک جبھەیەکي خاصي ھەیە و منفصلە محدودە تا ئیستا توزیعات تەواو نەبوە لەلاي بتالیونەکان ئەگەر ئەفەرمون صرف کراوە چەند چەکیک لیان وەربگرینەوە بەلام مصلحەتە زور اھتمام بدریت بە ھیز خبات چونکە موقفي معلومە و موقفەکاني تریش معلوم بو. امرکم رجاء.
دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ
هەست دەکەم جەنابتان لە چۆنیەتی دابەشکردنی چەکەکان بەسەر ھێزی خەبات نیگەرانن و پێتانوایە زۆریان پێدراوە. جەنابتان ئاگادارن کە ژمارەی پێشمەرگەکانی ھێزی خەبات نزیکەی سێ هەزار پێشمەرگەیە و لە دوای تەواوبوونی دابەشکردنی چەک بەسەر کوردی باش و دڵسۆز زۆر پێویستە ھێزی خەبات بەهێز بکرێت، چونکە ھەر بەتالیۆنێک بەرەیەکی شەڕی تایبەتی ھەیە و جودا و دابڕاوە لەوانیتر. تا ئێستا دابەشکردنی چەک لە بەتالیۆنەکان تەواو نەبووە و ئەگەر دەفەرموون چەند چەکێکیان لێ وەردەگرینەوە، بەڵام باشتر وایە زۆر گرنگی بە ھێزی خەبات بدرێت، چونکە هەڵوێستیان دیارە. تکایە فەرمانتان.